Home / چەوەری پەخش بیەن / ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی قامیشلۆ بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی قامیشلۆ بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی قامیشلۆ بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.

رۆژی چوارشەممەو ڕێکەوتی 27.07.2016، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بەهێزی تروریستی لە لایەن “دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام” لە شاری قامیشلۆ، بە سەدان کۆژراو و برینداری لێکەوتەوە.

داعش کە لە سەر ئەساسی ئیدئولوژی ئیسلامی سیاسی، تۆقاندن و دروستکردنی فەزای ترس و وەحشەت بنیات نراوە، سەرکەوتن و مانەوەی خوەیان لە کۆشتن، وێران کردن و لە ناۆبردنی شارستانییەت دەبینن. لە کەس شاراوە نیە کە داعش پەلەقاژەی مەرگ دەکات و لە ڕۆی دەسەڵاتەوە تا دێت بەرەو لاوازی و لە ناۆ چون دەچێت و لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش، کورد پشکی شیری بەر ئەکەوێ. هەر بۆیە داعش بە هەمۆ توانای خویەوە لە هەر تاکتیک و متودێکی وەحشیانە و دوور لە تەواوی پرنسیپە ئینسانیەکان بۆ درێژ کردنەوەی دەسەڵاتی خۆەی کەڵک وەردەگرێ. داعش بەو ئاکامە گەیشتووە کە ناتوانرێ چیدی بەو ئمکانیات و متودی شەڕەوە مانەوەی خوەی لە ناوچەکە بپارێزێت، بۆیە زۆر بە ڕاشکاوانە و بێ گویدان لە بەها ئەرزشیەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەها ئینسانیەکان تێدەکۆشی تا تروریزم و تۆقاندن بگویزێتەوە بۆ ناو وڵاتانی غەربی. تیرور کردنی دەیان کەس لەم دواییانەدا لە وڵاتانی فرانسە و ئاڵمانیا بەشێکن لەو پلان و پەیامەی، کە بومبارانکردن و دەرپەڕاندنی داعش لە وڵاتانی سوریە و ئێراق بە مانای کۆتایی هاتن بە داعش نیە و بەڵکۆ داعش وەک بیرۆکە و فێکر هیشتا تەهدیدی جدیە بۆ سەر ئەرزش و بەها ئنسانییەکان و شارستانییەت و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
داعش بە خۆلقاندنی جەوی وەحشەت و ترس لە نێۆ بازنەی دەسەڵاتی بەهێزترین هێزی چەکداری، واتە پەیەدە دژ بە خوەی دەیەوەی پەێامێک ئاراستەی هاوپەیمانان و دەسەڵاتی کوردی بکات، کە داعش هیشتا هێزێکی کاریگەرە و دەتوانێ کاریگەری خوەی لە سەر ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش هەبێت.
بە پلاماردانی کلیسا و تیرورکردنی ڕاهبەی کلیسایەک لە نێو قەڵبی ئوروپا کە بە ئوڵگوی دێمۆکراسی دژمێردری، دەیەوەێ شەڕی ئاینەکان یان باشتر بڵییم شەڕی ئیسلام و مەسیحیەت ساز بکات و بەم شێوە لە شەڕی ترۆریزمەوە بکرێتە شەڕی دیفاع لە موقەدەسات و ئیسلام بە دژی پەلامار و داگیرکارییەکانی وڵاتانی غەربی و مەسیحی.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان باوەڕی وایە کە تیرۆر لە ژێر هەرناۆنیشانێک و بە هەر بەهانەێک مەحکوومە و ئەرکی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە بۆ ڕیشەکێشکردنی فێکری ترۆر لە متودێکی هاۆبەش کە وڵامدەری خواستی کۆمەڵگا و ئەرزشە ئنسانییەکان بێت کەڵک وەربگیردرێت.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی قامیشلۆ بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات و پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان، ئاراسته‌ی که‌سوکاری گیانبەختکردوان ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زۆتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان
کۆمیتەی مەرکەزی
28.07.2016

PDF-download-icon

 

13882613_1776019369348778_3556290738548532659_n

سازمان دمکراتیک یارسان حملات تروریستی “دولت اسلامی عراق و شام” را در قامشلی بشدت محکوم می کند.

روز چهارشنبە مصادف با ٢٧/٧/٢٠١٦ در نتیجەی حملات تروریستی “دولت اسلامی عراق و شام” صدها نفر از مردم بیگناە و غیر نظامی شهر قامشلی زخمی و کشتە شدند. داعش بر اساس ایدئولوژی اسلام سیاسی، قتل، سبعیت، ترس و ایجاد وحشت بنیادنهادە شدە است. داعش راز بقا و توفیق خود در گرو قتل، ویران کردن و از بردن مدنیت می داند. از کسی پوشیدە نیست کە داعش بە واپسین لحظات زندگی نظامی خود رسیدە است و هر روز از قدرت و سلطەی آن کاستە می شود و بی شک کوردها در شکستن اسطورەی داعش نقشی تحسین برانگیز بازی کردەاند. بهمین دلیل داعش با بکارگیری موذیانەترین متد و تاکتیک وحشیانە برای تدوام حیات خود رویگردان نیست. داعش بە این نتیجە رسیدە است کە دیگر نمی تواند با استفادە از امکانات و متد جنگی شکست خوردەی خود حضور و بقاء خود را در منطق حفظ کند. این امر موجب آن گردیدە است کە داعش بیشرمانە و آشکارا بدون احترام و توجە بە ارزشهای انسان محور جهانشمول تلاش میکند کە دامنەی فعالیتهای تروریستی خود را بە کلان شهرهای اروپا گسترش دهد. ترور کردن دهها نفر در آلمان و فرانسە بخشی از برنامە و پیام داعش بە جهانیان است کە بمباران و شکست آن در جبهەهای جنگ بمعنی پایان عمر داعش نیست،چونکە داعش یک نوع طرز تفکر است کە کماکان تهدیدی جدی علیە ارزشهای انسانی و متمدنانەی جامعەی بشری است. داعش برای ایجاد جو وحشت و ترس در میان حلقەی آهنی قدرت بزرگترین نیروی مسلح یعنی پ. ی.د و دشمن خود میخواهد این پیام را بە کوردها و همپیمانان آن بدهد کە داعش هنوز قدرتی تأاثیرگذار است و می تواند شرایط سیاسی منطقە و جهان را تحت شعاع سیاستها و توان نظامی خود قرار دهد. حملە بە کلیسا و ترور کردن کشیش آن در قلب اروپا کە نماد دمکراسی و روداری است از نیتهای داعش را برای ایجاد برخوردها و و منازعات دینی، مخصوصا بین اسلام و مسیحیت پردە بر میدارد و ماشین ترور و دستگاە فکری اسلام سیاسی خود را در لفافەی دفاع از اسلام در برابر مسیحیت و غرب اشغالگر بپیچاند. سازمان دمکراتیک یارسان باور دارد کە ترور تحت هر عنوانی و زیر هر نام و نشانی و بە هر دلیل و بهانەی محکوم است، و وظیفەی جامعەی جهانی است کە با ابتکار عمل و اندیشە مشترک بە خواست جوامع قربانی ترور و برای حفاظت از ارزشهای انسانی برای ریشە کردن ترور اقدام نمایند. سازمان دمکراتیک یارسان حملات تروریتسی در قامشلی را بشدت محکوم می کند و خود را در غم و اندوە بستگان قربانیان شریک میداند و آروزی بهبودی هر چە زودتر برای زخمی شدگان می کند.

سازمان دمکراتیک یارسان

کمیتە مرکزی

٢٨/٧/٢٠١٦

مراسم ادای احترام به کشته شدگان انفجار قامشلو توسط کمیته دانمارک

بەشداری لە تزاهورات زد ترور لو قامشلو-کمیتە دانمارک 8بەشداری لە تزاهورات زد ترور لو قامشلو-کمیتە دانمارک4بەشداری لە تزاهورات زد ترور لو قامشلو-کمیتە دانمارک6بەشداری لە تزاهورات زد ترور لو قامشلو-کمیتە دانمارک 2jpg

بازدیدها: 25

دیدگاهتان را بنویسید