Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزەدیدا، داواکارە هەوڵەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کارەساتە زیاتر بکرێت.

سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان لە دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزەدیدا، داواکارە هەوڵەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کارەساتە زیاتر بکرێت.

دووای شکستی گەورەی هێزەکانی عێراق و دەسبەسەرداگرتنی چەک و چۆڵەیەکی زۆر، دوو ساڵ لە مەو بەر گروپی تێروریستی داعش(دەوڵەتی ئیسلامی شام و عراق) تووانی شاری شەنگال و دەوروبەری داگیر بکات و بەهەزاران کەسی ئاوارە و بە هەزاران ژن و منداڵ و پیاوی لایەنگرانی ئایینی ئێزیدی وەک دیل بگرێت و پیاوەکان و منداڵەکان بکوژێت و ژنەکانیش لە بازەڕەکان وەک کویلە بفرۆشێت. کوردە ئێزیدیەکان و یارسانییەکان پێش و دووای ڕۆخانی حکومەتی سەدام لە ژێر هەڕەشەیەکی زۆر جیدیدا بوونە و هەمیشە بەچاوی هاونیشتمانی دەرەجە چەند سەیر کراون.
سازمانی دیموکراتیکی یارسان لە کەسی نەشاردوتەوە کە ترسی کارەساتگەلی دیکە کۆتایی نەهاتووە و کۆمەڵگای ئێمە دەبێت وشیارانە لە گەڵ ئەم بارودۆخە مامەڵە بکات. چۆنکە ئەگەر دوێنێ لە شەنگال جنوساید ڕوویدا، ئەمڕۆ دۆژمنانی گەلەکەمان بە متودگەلێکی دێکە، وەک پەرە پێدانی بیری داعشیزم و نانەوەێ دۆبەرەکی لە نێو گەلی کورد بە دژی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان خەبات و تێکۆشان دەکەن. بۆێە زۆر پێویستە نەک تەنها ئاگاداری داعشی دەرەوەێ سنوورەکانی کۆردستان بین، بەڵکو دەبی زۆر بە وشیارانەوە لە گەڵ بیری داعش و داعشیزمدا مامەڵە بکەرێت.
بە بڕوای ئێمە ئەو دەڤەرانەی کە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ئێزەدی و یارسانی و کریستیانی و هتد پێک دێت و خاوەن تایبەتمەندی خویانن کە لە ئاینی باڵادەست و خاوەن دەسەڵات جیایان دەکاتەوە، دەبێت وەزعییەتێکێ وەها بخوڵقێنرێت کە لەودا بتوانرێت ئازادانە و دوور لە هەڵاواردنی ئتنیکی و ئاینی لە سەر چارەنووسی خوەێان بڕیار بدەن. سازمانی دیموکراتیکی یارسان باشترین ئاڵترناتیڤ بۆ پێکەوە ژیانی ئەم خەڵکە پێسپاردنی ئەرک و بەرپرسیارییەتیەکانە بە خەڵکی خۆجەیی ئەم ناۆچەیانە.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان داواکار و هیوادارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و ناوچەکانی دیکە پلانی توکمەی هەبێت و بەجدی کار لە سەر ئەوە بکات کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەتایبەت ڕێکخراوە خێرخوازەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە ئاگادار بکاتەوە و ڕایانکێشێت. سازمانی دیموکراتیکی یارسان پێشنیار دەکات کە حکومەتی هەریم بوجەیەکی تایبەت بۆ شنگال لە پێوەندی لە گەڵ وەزعی ئابووری ، خوێندکاری، لەشساغی و ژێربەناکانی دیکەی ئەم کومەڵگایە تەرخان بکات. ئەمە سەرەڕای قەرەبووکردنەوەی ئەو خەڵکەی کە لەلایەن داعشەوە دەربەدەر و ئاوارە کراون.
هەرچەند شنگال رزگاركراوە، بەڵام بەپێی ئامارەكانی نووسینگەی رزگارکردنی كوردانی ئێزدی ژێر دەستی داعش، تا ئیستا 3764 نەفەر لە خەڵکی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماون. بۆێە، سدی داواکارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێرخوازان هەمۆ هەوڵێکی خوێان بۆ ڕزگار کردنی پاشماوەێ دیلە ئێزەدیەکانی دەستی داعش بدەن.
گرنگتر لە هەمۆ شتێک ناساندنی کارساتی شنگاڵ بە جینۆسایدە. هەر لەم پرسپکتیڤەوە سدی داواکارە کە هەوڵەکان زیاتر و جدیتر بکرێن بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە وەکو جینۆسیاد بناسرێت.

هیوادارین کە کۆمەڵگای ئینسانی هیچکات ئیجازەی دوبارەبونەوەێ کارەساتی شەنگال نەدات و شنگاڵ بکرێتە نموونەی پێکەوە ژیان و ئاوەدانی،و ئارامی ناۆچەکەدا.

2016/08/06
ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان

sdy

بازدیدها: 36

دیدگاهتان را بنویسید