رۆژی شەممەو ڕێکەوتی 20.08.2016، لە ئەنجامی كردهوهیهكی خۆكوژی تروریستی لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (داعش) له شارۆچكهی شاهینبهی سهر به شاری دیلۆكی باكووری كوردستان لەنێو ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەی خێزانێكی كورد 50 كهس گیانیان بەخت کرد و نزیكەی 100 كهسی دیكهش برینداربوون.
داعش، هەروەک لە بەرەکانی شەڕدا بە دژی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا داماوە و شکەستی یەک لە دوای یەک توومار دەکات، خوەی لە بەرەی دژی بە کورد دەبینێتەوە، هەر بۆیە کوشتنی ژن و مناڵ و پیر و گەنج و لاوی کورد بۆیان حەڵاڵە.
زیهنییهتی كۆمهڵكوژییهكهی دیلۆك، کە هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی و شارستانییەتی تێدا نیە پروەردەکراوی کۆمەڵگای داخراوی سەدەکانی ناوەڕاستە و تا کۆمەڵگا لە باری فێکری و بیرکردنەوەوە ئاگادار و وەخۆنەیەتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەم زهنییەتە لە داهاتووشدا ئامادهیه هاوشێوهی ئهم كۆمهڵكوژییه، هەر وەک لە فرانسە و عێراق له شوێنێ دیكهو به هەمان بیروکە دووباره و چەند بارە بكاتهوه.
بە خۆلقاندنی جەوی وەحشەت و ترس و کۆمەڵکوژی لە وڵاتانی جیاجیای جیهان، داعش نیشانیدا کە فێکری ئەوان ناتوانێ لە گەڵ شارستانییەت و کۆمەڵگای سەردم سازگار بێت و دەبێ بە هەمۆ شێوەکان بۆ بنبڕ کردن و ڕێشەکێشکردنی ئەم بیرۆکەیە خەباتی هەمەلایەنە بکرێت.
داعش منداڵ دەکۆژی، پەلاماری کلیسا، پەرەستگای یارسانی و ئێزەدی دەدات و کچ و ژنی ئێزەدی بە کوێلە دەبات و بازرگانی جنسییان پێدەکات، فڕوکەوانی موسڵمان بە دەستووری شەرع لە ئاگر دەسووتێنێ و حەتا خوشی و شادی خەڵک دەکات بە ماتەم و دژی تەواوی بنەماکانی شارستانییەتی مودێرن، دێمۆکراسی و ئنسانییەتە.
ئەم کردەوەیەی داعش نیشان دەدات کە تیرۆر و هزری توندڕۆیی هەڕەشەیەكی جدییە بۆ سەر کۆمەڵگا و هەموو شارستانییەت و دژی ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانە.
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان باوەڕی وایە تیرۆر لە ژێر هەرناۆنیشانێک و بە هەر بەهانەێک مەحکوومە و ئەرکی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە بۆ ڕیشەکێشکردنی فێکری ترۆر لە متودێکی هاۆبەش کە وڵامدەری خواستی کۆمەڵگا و ئەرزشە ئنسانییەکان بێت کەڵک وەربگیردرێت.
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان كۆمهڵكوژییه تیرۆریستیهکەی دیلۆکی باکووری کوردستان بە تۆندی شهرمهزار دهکات و پرسه و هاوخهمی خۆمان، ئاراستهی کهسوکاری گیانبەختکردوان دهکهین و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زۆتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆمیتەی مەرکەزی
21.08.2016
بازدیدها: 28
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
![logo sazman bozrg [27719]](http://www.yarsanmedia.org/ku/wp-content/uploads/2016/08/logo-sazman-bozrg-27719-150x150.jpg)