ڕێککەوتی شەممە ٢٢ی مانگی ئوکتۆبری ٢٠١٦ ڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە. بەمبۆنەوە لە کتێبخانەی مەڵبەندی ئاڵنای ئۆسڵۆ جەژنێک بەڕێوەدەچێت لەکاتژمێر ١٢ تا ١٦ی ئێوارە. کەمایەتیە جۆراوجۆرەکانی نیشتەجێی ئۆسڵۆ خواردن و جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی تایبەت بەوڵاتەکەی خۆیان پێشکەشدەکەن. “گروپی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست/ئاڵنا، یەکێک لەبەڕێوەبەرانی ئەوبەرنامەیە. ئێمە جیا لەپێشکەشکردنی خواردن و چایی وقاوە، هەڵپەڕکێی کوردی منداڵانی کورد پیشکەشی بەشداربووان دەکەین. داوادەکەین بەبەشداری خۆتان هاندەریی منداڵانی کورد و ناساندنی کولتورو فەرهەنگی مرۆڤدۆستانەی کورد بن لەناو کەمایەتیەکانی نیشتەجێی ئۆسڵۆ و بەشدارانی نۆروێژی ئەو جێژنە.
شوێن: Furuset Bibliotek
کات: Lørdag 22. oktober 2016
پێوەندی: ٤١٢٩٤١٤٤
گروپی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست/ ئاڵ
بازدیدها: 19
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website