هه‌ده‌په: له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا شكست به ئه‌ردۆغان ده‌هێنین.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په جه‌ختده‌كاته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا، وه‌ڵامی توندیان بۆ كۆشكه سپییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێت.
له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به سازكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م، فیجان یۆكساك، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان، رایگه‌یاند كه به سێ وه‌زیر به‌شداری له حكومه‌تی كاتیی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیش له به‌شداریكردنیان دابینكردنی ئاسایش و ئارامیی و زامنكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌رییه بۆسه‌رجه‌م گه‌لانی توركیا.
یۆكساك وتیشی كه له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا هه‌ده‌په گۆڕه‌پانه‌كه بۆ پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار چۆڵ ناكات و ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست هه‌ده‌په په‌راوێز بخه‌ن، دواتر ده‌بینن چۆن ئه‌م حزبه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی توركیا رۆڵی دیار و به‌رچاوی ده‌بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوسه‌رۆكه‌ی هه‌ده‌په، ئه‌مجاره شكسته‌كه‌ی ئه‌درۆغان گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوو بنینیان و وته‌یه‌كی به‌بیرهێنایه‌وه كه به‌وته‌ی یۆكساك ئه‌ردۆغان زۆری پێخۆشه‌و هه‌میشه له‌سه‌ر زمانیه‌تی كه ده‌ڵێت: “ناكرێت مرۆڤ به سته‌م پیرۆزبایی لێ بكرێت، چونكه سزای سته‌م زۆر سه‌خته.” وتیشی: “به‌ڵێ سزای ئه‌وان زۆر سه‌خت ده‌بێت.”
بازدیدها: 38
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website