لەیلا زانا، پەرلەمانتاری ئاگری لەسەر لیستی هەدەپە، رایگهیاند ئەگەر بێتو جارێکی دیکە وەک پێش هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران خوێنڕشتن نەوەستێت، ئەوە مان لە خواردن دەگرێت. لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەندامانی هەدەپەدا لە شارۆچکەی ئیدیلی سەر با شرنەخ، لەیلا زانا رایگەیاند “بۆ ئەوانەی بڕیار لە قەندیلەوە وەردەگرن، بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی کە تاکو ئێستا ناتوان بە یەکسانی سەیری کورد بکەن، دەبێت واز لەو بیرکردنانەوە بێنن. هاوڵاتییانی بورسا چ مافێکیان هەیە، ئێمەش لێرە دەمانەوێت هەمان مافمان هەبێت”.
وتیشی “ماوەی مانگێکە زۆرمان لەخۆمان کرد تا بڕیارێک بدەین. سەدەیەکە پێکدادەدەین و لێک دەکوژین. بەرگری لە خۆمان دەکەین، ئیتر بەسە. ئەگەر بێتو لە ئێمە بکوژرێت یاخود لەوان، ویژدانمان قبوڵی ناکات. ئەم وتانەم بۆ تەواوی ئەو لایەنانەیە کە چەکیان بەدەستە”.
جهختیكردهوه “ئەگەر کەس گوێم بۆ رانەگرێت ئەوە قسەکانم لەسەر خۆم جێبەجێ دەکەم. مردنم پێ باشترە لەبینینی خوێنڕشتنی لایەنەکان، ئەوانەی من دەناسن دەزانن، ئەگەر بێت و قسەیەک بکەم دەیگەیهنمە جێ ئیدی بەسە با گەنجەکانمان نەمرن، ئێمە بمرین، من دهست به مانگرتن تامردن دهكهم”. – See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=61130&LinkID=4&video=False&leguaid#sthash.5ge7H2B3.dpuf
بازدیدها: 47
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website