كاكه‌ییه‌كانی كوردستان ئه‌نجومه‌نی باڵای كاكه‌ییه‌كان پێكده‌هێنن.نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كانیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت:”بوونی ئه‌نجومه‌نێكی وا به پێویست ده‌زانین”.
ئاكۆشاوه‌یس ، كه‌سایه‌تی دیاری كاكه‌یی و نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: “له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ، له شاری سلێمانی كۆنفڕانسێك ده‌به‌ستین و تێیدا (ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاكه‌ییه‌كان) پێكده‌هێنین و ئه‌ندامه‌كانی دیاری ده‌كه‌ین ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئیستا له‌ناوچه جیاوازه‌كان خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنین ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ، كه كۆنفڕانسه‌كه داویه‌تی پێی ئه‌ندام هه‌ڵبژێرن و به‌شداری بكه‌ن له كۆنفڕانسه‌كه”.
گوتیشی: “ئامانج له پێكهینانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رایه‌تی كاكه‌ییه‌كان بكات و داواكاری كاكه‌ییه‌كان بگه‌یه‌نێته حكوومه‌ت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بتوانێت په‌یوه‌ندی له‌نێوان كاكه‌ییه‌كان درووست بكات”.
زیاتر گوتی: “ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاكه‌ییه‌كان، په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێ و به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه كارده‌كات و كاره‌كانی زیاتر كولتووری ، یاسایی ، ده‌ستوورییه و په‌یوه‌ندی به بڵاووكردنه‌وه‌ی ئاین و ڕاڤه‌كردنی ئاینه‌وه نیه. شوێنیشی له‌ناو شاری سلێمانی ده‌بێت”.
Visits: 20