چەن ڕوژێکە لە سەر ئیزەدیەکان،لە میدیاکان بووتە شەڕە قسە و مەیدانی ڕاگەێاندنی تلویزیونەکانی باشوری کوردستان و هەر کەس و لاێنەێک بە جورێک باس لە ئەوە دەکەنکە پارتی کرێکارانی کوردستان لە کونفرانسێک کە گواێا نوینەری یکیتی نیشتیمانی
کوردستان تێیدا بەشدار بوە، کانتونی خۆ بە ڕێوەبەری بو ئیزەدیکانی دروس کردووە. ئەم بابەتە هیشتان من بەو شێوەێە کە ڕاگەێندراوەکانی باشوری کوردستان باسێ ڵێ دەکەن نە لە ئیزەدیەکان و نە لە ڕاگەیندراوەکانی پ ک ک نەمبیستوە له ڕاگەێندراوی پارتی بە شێوەیکی توندهێرش کراوەتە سەر پ ک ک و ئە حێزبەی بە تێکدەر و کانتونی ئیزەدیەکان بە کارتون ناو دەبا
مێژو لە بیری ناچێ کە چون شەنگاڵ کرا بە قوربانی و چە کارەساتێ بە سەر ئیزەدیەکان هات و بە سەدان کەس کوژراوو بە دیل گیراو و ماڵ تاڵان کراو لێان بە جێ ما ئەوەی چون شەنگاڵ کرا بە قوربانی و کی لێ بەر پرسیارە و لە بەر چی بۆ بە قوربانی با بۆ میژو بمێنێ و داهاتو وڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە ئیستا باسی کانتونی ئیزەدیەکان بوتە بابەتی ڕوژی باشوری کوردستان و زور حێزب و ڵاێەن خۆێان کردوە بە داێەێ مهربانتر لە دایک وزور کەس و ڵاێەن ئیزەدیەکان بە کوردی ڕەسن و براە و خؤشکی خۆیان ناودەبەن تو بڵێ نەم کەسانە و ئە و حزبانە، ئەو کوشت و کوشتار و ئەو رجینوسایتە کە بە سەر ئیزەدیەکاندا هاتوە نەیبینی بێ و ئاگای ڵێ نەبونێ قەیرانی بەینی حزبەکانی باشورر؟ قەیران و دژاێەتی لە بەینی حزبەکانی باشور بەتایبەت پارتی و یکیتی لە کەس شاراوە نیە و روژ لە دوای ڕوژ وەزئەکە ئاڵوزتر دەبێ، بە برواێ من ئەگەر کاتەکە لە بار بواێا و داعش لە ڕوبەڕویان نەباێە هیچ دور نەبو کە شەڕێکی دی لە بەین ئەو حزبانە ڕوی بداباێا بەڵام ئیستا دەیبینین کە هەرکام لەو ڵاێەنانە هەوڵ دەدەن ڵاێەنی بەرانبەر بە شتیک تومەتبار بەکەن و تومەت بۆ یەکتر دەبەستن، لەو شەڕە میدیایە بزوتنەوەی گوڕانیچ بێ بەش نیە بەڵام گوڕان ئیستا بەو وەزئەی کە لە بەینی پارتی و یکیتی پێش هاتوە ئەویچ کاێەی خۆی دەکا و لە هەردوک ڵا بۆ قازانجی خۆی کەڵک وەر دەگرێ، چون بە قەوڵێ پێشینیان دەڵن لە ئاوی ڵێخن ماسی دەگرن.
تایبەند مەندی ئیزەدی و یارسانەکان لە باشوری کوردستان
لە دەستوری کوردستان هیچ باسێک لە یارسان و کاکەیی نەکراوە، ڕاستە باسی ئیزەدی وەکۆ کەماێەتی ئایینی کراوە ئەما لە بیرمان نەچێ کە نابێ دەستوری کوردستان هیچ ناکوکی لە گەڵ شەریئەتی ئسلامدا هەبێ و دەبێ ڕێز لە بنەماکانی ئیسلام بگیردرێ، کاتێک ئەم مادەێە لە دەستوری هەریم دەبینی هیچ گۆمانێک لەوەدا نامینێ کە بە ڕاحەتی کامەێەتیەکان دەکەونە بەر هەڕەشەی زوراێەتی و لەو ماوەدا زورمان بینیوە لە باشوری کوردستان. لە هەوڵێر و سلێمانیە و زور شارەکانیتر مەلاکان بە ڕاشکاوانە هێرش دەکەنە سەر کاکەیی و ئیزەدی و بە کافەر و منافق ناوێان لێ دەبەن، بێ ئەوێک حکومەتی هەریمی کوردستان ڵی پێجینوە لەو کەسانە بکەن، پەس واتە هیچ گەرەنتیک بۆ ژیانیکی باش و ئاسودە بۆ کەماێەتیە ئاینیەکان له باشوری کوردستان بە دی ناکرێ
کی دەتوانێ ئاسایش و ئارامی خەڵک بپارێزێ
دیارە لە هەر وڵاتێک حکومەتەکان دە بێ بێ جیاوازی ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵکانی خوێان دابین بکەن و نەێەڵن بکەونە بەر هەڕەشەی لایەنیکیتر، لە شەنگاڵ بە ڕوژی ڕوژنا بینیمان چون بەرپرسەکانی ئەو دەفەرە بێ یەک و دو ڕاێان کرد و ئەو خەڵکە بێ دیفاعەێان بە جێ هێشت، دەلیل بۆ وڵامی ئەم پرسیارە ڕونە، لە بەر ئەوەی خەڵکەکەی سەر بەئاینی یسلام نەبون زوربەی بەرپرسەکان لە بەرانبەر ئەو خەڵکە ئحساس مسئولێەتیان نەدەکرد چون خۆیان سەر بە ئایینی ئیسلام بۆون،هەر لە بەر ئەو چاوەڕوان نەدەکرا کە خەڵکێک کە لە چاوی ئەوان
.کافرن و بێ دین، هەر لە ڵاێەن ئەوانەوە بێتە پاراستن. چون بە هیچ شێوەێک پارتی بە شێوەیکی ڕون ڵێ پێچینەوە لە بەرپرسانەی نەدەکرد.
ڕۆژێک تلویزیون ڕوداو لە بەڕێز قاسم سمێڵی دەپرسی وتی سەر بە چە حیزبێیت ئەو وتی تا شەنگاڵ ڕێزگار نەبێ نە پێشمەرگەم و نە پارتی،چون تەنیا ئیزدەیەکان خم خۆری خۆێانن و دەتوانن شەنگاڵ ڕێزگار بکەن. بێ گومان ئەمە جور قسانە زور پرسیار لای خەڵک دروس دەکا، بۆ بەرپرسێکی پارتی وا ڵیدوان دەدا ئەگەر موێک لە ناو ئەو ماستەدا نەبێ!؟ پەس لەێرەدا دەتوانین بڵین دوڕێگا هەێە بؤ ئەوەی بڵین ئاسودەین وحکومەت دەمانپارێزێ یەکەم ئەوێە بێ ئەم لا و ئەولا دەبێ دەستوری حکومەتی هەریمی کوردستان بێە بێ لە بەر چاوگردنی ئاینێک یان کۆمەڵگاێکی تایبەت بێتە هەموار کردن و تاکی کۆمەڵگاە لە بەرانبەر دەستور و قانون یەکسان بن و لە هەمان کات دا قانون لەو هەریمە حاکم بێت نەک حزب دوهەم ئەوەێە کە بە لە بەر چاو نەگردنی ئەو ڕێگەچارانە ئیزەدیەکان و یارسانەکان و مسیحیەکان خۆێان دەتوان خۆێان بپارێزن و ئەویچ دەبێ وەکۆ مەنتەقەێکێ کە بە تەواوی بەرپرسەکانێ و هەر وەها هێزی ئاسایش له خۆێان بێت و تەنیا سەر بە حکومەتی هەریمی کوردستان بن زور سەیرە ئەم حیزبانە زور جار باس لە کوردستانی گەورە دەکەن و دەڵن دەبێ هەرچوار پارچەی کوردستان یەک بێت کە چی کاتێک باس لە هەریمێکی بچوک لە شوینێک دەکری، بە هەرا و هوریا دێنە دەنگ و دەڵن ئەوە سەر بە وڵاتی ئێمەێە!!! ئەی باشە بڵێن ڕاستە و شەنگاڵ دەخرێتە سەر ڕوژئاوا، ئەی مەگەر روژئاوا کوردستان نیە؟ ئەی مەگەر شەڕڤانانی ئەو بەشانە لە بەرەکانی شەڕ هەر لە جەلەولا تا موسڵ دژ بە داعش شەڕ ناکەن، بۆ ئیستا بۆن بە تێک دەر و ئاژاواەگیڕ. ئەمە ئەو ناگەێنێ کە من لایەنی حێزبێک بگرێم و بڵم ئەوان لە سەر هەقن، بەڵام ئەگەر من ناهەقیم ڵێ بکرێ و کەسێک یارمەتیم بدا ڕێزێ ڵێ دەگرم لە بیرمان نەچێ، کە یارسانەکان و ئیزەدیەکان دو جار کوردن، و دو جار چەوساونەتەوە، یەکم کوردن و دینەکەێان کوردیە دوهەم هەم لە بەر کورد بون و هەم لە بەر ئایین زوڵمێان ڵێ کراوە. ئەی مەگەر پاشاە کویرەی جوانڕو جارێک هەر ئەم بەڵاێەی بە سەر ئیزەدیەکاندا نەهێنا ئەی مەگەر کورد نەبو؟تەنیا لە بەر ئایین بو کە ئاواێان بە سەر هات لە کوردستان ڕۆژهەڵات و لە باشور بە سەدان حێزب دروس بووە و هیچکام لەوانە زەرەر بە نەتەوە ناگەێنێ، بەڵام ل بیرمە ئەو کاتەی یارسانەکان حێزبێان دامەزران لە زوربەی ئەو حێزبانەوە هات و هاوار هەڵسا و وتیان برا ئەمە بۆ نەتەوە زەرەری هەێە!! ئیستا نوبەی ئیزەدیەکانە، چون ئەوان دەیان هەوێ خۆێان بن و خۆێان چارەنوسی خۆێان دیاری کەن هەزار و یەک توهمەتێان دەترێتە پاڵ و بۆ خاک و نەتەوە!! بە زەرەریان دەزانن. ئەی باشە تورکمانەکان لە کوردستان چەندین حێزبیان هەیە، ئەی بۆ ئەوان بۆ هاوار و هەڵا ناکرێ چون ئەم چارەنوسە لە کوردستانی ڕوژهەڵات چاواڕونی یارسانەکانیچ دەکا، باشتر واێە کە هەم ئیزەدیەکان و هەم یارسانەکان هەتا زووە فریای خۆیان کەون وڕێگە چارەێک بۆ خۆێان بدوزنەوە بە بڕوای من ئیزەدیەکان نابێ خۆێان بەکەن بە ئامرازی دەس هیچ لاێەنێک و دەبێ خۆێان بڕیار لە چارەنوسی خۆێان بدەن و بە شێوەێکی شەفاف و دیموکراتیانە و بە لە بەر چاو گردنی بارودوخی هەریمی کوردستان و بە دیالوگ لە گەڵ حکومەتی هەریم و حێزبەکان لەو بەشە کانتون یان شێوازێک کە بتوانێ ئیزەدیەکان بپارێزێ دروس بکەن. من پێم واێە کاکەیەکانیچ دەبێ هەر ئەو ڕێگاە چارەێە لە پێش بگرن. من پێم وا نیە هیچکام لەو هەنگاوانهپێچەوانەی دیموکراسی بێت، ئەی دی هات و هاوار لە بەر چی نازانم
فنلاند
بشیر
٢٥.١.٢٠١٥
بازدیدها: 47
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website