ئه‌وه‌ڵ ئاخر یار به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراقیی فیدراڵ
پاش رێز و سڵاو،
به بۆنه‌ی كاره‌ساتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی(ابن خطیب) كه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی ئاپریلی ٢٠٢١ی میلادی ڕوویدا و بوو به هۆكاری گیان له ده‌ستدانی ٨٢ كه‌س و بریندار بوونی فره‌تر له ١٠٠ كه‌سی دیكه كه سه‌رجه‌میان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه خه‌وێندرا بوون،
به پێویستی ده‌زانین له لایه‌ن ناوه‌ندیی ئایینی په‌ردیوه‌ر(یارسان-كاكه‌یی) وه، پڕ به دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشكه‌ش به به‌ڕێزتان، حكوومه‌تی عێراق و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها داوای سه‌بووری بۆ كه‌سووكاری گیان به‌ختكراوان و سلامه‌تی و شه‌فا بۆ برینداره‌كان به ئاوات ده‌خوازین.
له گه‌ڵ ڕێز و هورمه‌ت
عه‌لی خوسره‌وی
وته‌بێژی كانوونی ئایینی په‌ردیوه‌ر
ستۆكهۆڵم-سوێد
2021-04-27