Home / بیانیە کوردی / سازمانی دیموکراتی یارسان بە بۆنەی روژانی قولتاسەوە پیرۆزبایی لە کاکەییەکان /یارسانیەکان عێراق دەکات.

سازمانی دیموکراتی یارسان بە بۆنەی روژانی قولتاسەوە پیرۆزبایی لە کاکەییەکان /یارسانیەکان عێراق دەکات.

یارسانمدیا

لە زۆرێک لە کولتوورەکان و لە نێو نەتەوە و کۆمەڵگا جیاوازەکاندا، ڕۆژانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی، یان مێژوویی هەن کە بۆ شوناسی مرۆڤەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە و بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی یادەوەری مێژوویی بەکۆمەڵیان دادەنرێت. کاکەییەکان/یارسانییەکان لەم ڕۆژانەدا ڕۆژانی قوڵتاس جەژن دەگڕن.

کاکەییەکان بەدەست چەندین نادادپەروەری و ستەم و بەتایبەتی ئاسمیلەکردنی ڕۆژانە و بەردەوامەوە دەناڵێنن. لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا شانبەشانی گروپە کۆمەڵایەتییەکانی تر بۆ عێراقێکی ئازاد خەباتیان کردووە، بەڵام عێراقێکی ئازاد لە دوای ٢٠٠٣ ئەوەی خەباتیان بۆ کردوون پێیان نەداوە. باوەڕەکەیان وەک دونیابینی یان باوەڕێکی سەربەخۆ دانپێدانان نییە. ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لێدەکەین و پشتیوانی لە خەباتیان دەکەین بۆ چەسپاندنی ناسنامە و جیهانبینی و بیروباوەڕ و مێژووی سەربەخۆیان.

شورای مرکزی سازمانی دیموکراتیک یارسان

بازدیدها: 139