یارسانمدیا
30 ژانويه 2026
من وەک کەسێکی یارسانی، تێڕوانین و خواستی تایبەتی خۆم سەبارەت بە داهاتووی ئێران دەردەبڕم.
ئەم هەڵوێستە تەنیا بۆچوونی شەخسیی منە و بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی گەلی یارسانی یان هەر گرووپ و نەتەوە و کەمینەیەکی دیکە ناکات.
من هیچ دژایەتییەکی سروشتیم لەگەڵ هیچ تاک و نەتەوە و ئایین و بزووتنەوەیەکی سیاسیدا نییە؛
دژایەتی من تەنها بۆ هەڵاواردن و هەژموون و ڕەتکردنەوەی مافی یەکسانی مرۆڤەکانە.
بە بڕوای من ئایندەی ئێران لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپانەی خوارەوە پێک بێت:
عەلمانیەت
دابڕانی تەواوەتی ئایین و باوەڕی کەسی لە پێکهاتەی دەسەڵات و یاسا.
لامەرکەزی و خۆبەڕێوەبردن
دابەشکردنی ڕاستەقینەی دەسەڵات و زامنکردنی مافی خەڵک بۆ بڕیاردان لە کاروباری ناوخۆیی و ناوچەییدا.
فرەیی ڕاستەقینە
قبوڵکردنی هەموو ناسنامەکان، بەبێ سەپاندنی کولتوور و زمان و ئایینی باڵادەست.
یەکسانی یاسایی لەبری زۆرینەگەرایی
زۆرینە بەبێ زامنکردنی مافی یەکسان، شەرعیەتی ئەخلاقی نییە.
یەکسانی تەواوەتی هاووڵاتیبوون
بەبێ جیاوازی لەسەر بنەمای ئایین، نەتەوە، زمان، ڕەگەز یان باوەڕ.
بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە کە پێکهاتە سیاسییەکە ناوی چییە؛
پاشایەتییەک یان کۆمارێک،
یان کێ لە دەسەڵاتدایە؛
کورد، عەرەب، تورک، فارس یان هەر شوناسێکی تر.
ئەوەی بۆ من بناغەیە، کەرامەتی مرۆڤ و مافی یەکسانی هەمووان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.
من باوەڕم وایە ئێران تەنیا ئازاد و سەقامگیر دەبێت
کاتێک کەس بەهۆی بیروباوەڕەکەیەوە لەناو نەچێت
وە هیچ دەسەڵاتێک خۆی لە سەرووی مرۆڤەوە نازانێت.
واژۆ کراوە:
ماجید بابایی
(کەسێکی یارسانی)
نەرویج
بازدیدها: 658
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website