Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / دەسگیرکردنی هاۆسەرۆکان و پارلمانتارانی هەدەپە و سەرجەم ئازادیخوازنی تورکیا مەحکووم دەکەین.

دەسگیرکردنی هاۆسەرۆکان و پارلمانتارانی هەدەپە و سەرجەم ئازادیخوازنی تورکیا مەحکووم دەکەین.

ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ده‌ستگیركردنی به‌ڕێزان  هاۆسەرۆکانی هەدەپە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكساكداخ و پارلمانتاران و سەرۆک شارەوانییەکانی سەر بەم پارتە بە توندی ئیدانه‌ ده‌كات.

دەستگیرکردنی هه‌ڵبژێردراوانی خه‌ڵك، وڵاتی تورکیا بەرەو دیکتاتورییەت و فاشیزم دەبات و ئەو پێشکەوتنەی کە تورکیا لە سایەی پرۆسەی ئاشتی و ئارامی لەم ساڵانەی دوایی بە خویەوە بینیبو کەوتووتە مەترسی و بە کردەوە و بە دەستگیرکردنی نۆێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک وڵات بەرەو شەڕێکی درێژخایەن و لە نێوبردنی پروسەی بە دێمۆکراتیزاسیون دەڕوات.

وڵاتانی دیکتاتورلێدراو و پاوانخواز لە ڕۆژهەڵاتی ناۆەڕاست بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات و فەرمانڕەوایی حەتا لە قڕ کردن و کۆشتاری گەلی خوەێان سڵیان نەکردوتەوە، بەڵام ئه‌زمونەکان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه پێشێلکردنی دێموکراسی و شکاندنی شەخسییەتی کۆمەڵگا هیچکات لە لایەن گەلانی ئەم وڵاتانەوە پەسند نەکراوە و كێشه‌ی كورد و دەنگی مافخوازی ئەم گەلەش له‌ توركیا، قەت له‌ڕێی سه‌ركوتكردن و په‌لاماردان و شه‌ڕه‌وه تا ئێستا نەتوانراوە خە‌فه‌ بکرێ.

ڕیکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان وێڕای ئیدانە کردنی دەسگیرکردنی نۆێنەرانی ڕاستەقینە و هەڵبژێردراوی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات دەسبەجی ئازادیخوازانی تورکیا و بە تایبەت ئەندامانی پارلمانی تورکیا و ئەندام و لاینگرانی هەدەپە ئازاد بکات و بگه‌ڕێته‌وه‌  بۆ سه‌ر مێزی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانەی كێشه‌ی كورد لە تورکیا. چونکە ئەم ڕاستیە ناتوانرێت حاشا لێبکرێ کە ته‌نها داننان به‌ گەلی کورد لە باكووری کوردستان و لە ڕێگای دانوستان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌، دەتوانرێ سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی لە تورکیا بێتە ئاراوە. لە غەیری ئەمە دەبێ دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەم ڕاستیە قەبوڵ کەن کە ‌ئیراده‌ی گه‌لی کورد بە ڕەشەکوژی و زیندانی کردن و توقاندن لە نێو ناچێت و بەڵکو به‌هێزتر دەبێت.

ڕیکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان داوا لە یه‌كێتیی ئه‌وروپا ، ئه‌مریكا ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم دەسەڵات و ڕێکخراوەکانی مافی مروڤ  و بە گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات کە لە بەرامبەر سەرکوتکردن و پێشیلکردنی دێمۆکراسی و دەسگیر کردنی نوێنەران و ئازادیخوازانی تورکیا هەڵویستی خوەیان نیشان بدەن و لە پێناو ئازادکردنی پارلمانتارانی هەدەپە و كۆتایی هێنان به‌ په‌لاماری سه‌ر نوێنه‌رانی گه‌ل و ئازادیی بیروڕا گوشارەکانیان بۆ سەر تورکیا زیاتر بکەن. 

 

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسانlogo sazman bozrg [27719]

کومیتەی ناوەندی

2016/11/4

بازدیدها: 30