Home / روانگە/ دیدگاە رسمی حدی / سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان (سدی) کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی تورکیە بو سەر شنگال و ڕۆژئاوا بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.

سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان (سدی) کرده‌ تیرۆریستیه‌کانی تورکیە بو سەر شنگال و ڕۆژئاوا بە تۆندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.

 

ڕژیمی تورکیە بە بیانووی بوونی پەکەکە لە شەنگال و پێوەندی ‌هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوا بە پەکەکەوە لە کردەوەیەکی تیروریستیدا وێرای پێشێل کردنی هەرێمی نێونەتەوەی دۆ وڵاتی عێراق و سوریە بە دەیان کەسی لە ڕوڵەکانی کورد لە ڕوژئاوا و باشوور کردە قوربانی. سەیر لەوە دایە کە هێزە کوردیەکان وەک کاراترین هێزی بەرگریکار و بە توانا لە بەرانبەر داعش هەژمار دەکرێن و تەنیا جێی متمانەی ئامریکا و هاوپەیمانانن، کە چی تورکیە کە خوەی ڕوژانە بە دەیان کردەوەی تروریستی لە دژی هاووڵاتیانی خوەی ئەنجام دەدات بە بەهانەی بەرژەوندی نەتەوەی و دوورخستنەوەی تێرور ئەم حەرەکەتەی ئەنجام داوە. پێشتر بە دەیان بەڵگە نیشانی داوە کە تورکیە یەکێک لە پشتیوانە گرنگەکانی داعشە و بە بومبارانکردنی کوردەکان ئەم ئەگەرانە زیاتر دەبن کە تورکیە بە شکستی داعش زۆر تووڕە و ناڕازییە.

لە کەس شاراوە نیە کە داعش پەلەقاژەی مەرگ دەکات و لە ڕۆی دەسەڵاتەوە تا دێت بەرەو لاوازی و لە ناۆچوون دەچێت. هەر بۆیە ئەم کارەی تورکیە دەکرێ هەم وەک توڵە کردنەوەیەک سەێر بکرێت و هەمیش وەک پشتیوانییەک بۆ داعش دێتە بەرچاو. هەڵبەت تورکیە بەو ئاکامە گەیشتووە کە داعش چیدی زەحمەتە لە بەرانبەر هاوپەیمانان و هێزە هەرێمیەکان مانەوەی خوەی لە ناوچەکە بپارێزێت، بۆیە زۆر بە ڕاشکاوانە و بێ گویدان لە بەها ئەرزشیەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەها ئینسانیەکان تێدەکۆشی تا لە سەرکەوتنەکانی کورد کەم بکاتەوە و شەڕی نێو تورکیەش بگوازێتەوە بۆ نێو وڵاتانی دیکە.

تورکیە بە خۆلقاندنی جەوی وەحشەت و ترس لە نێۆ خەڵکدا دەیەوەی پەێامێک ئاراستەی کورد بکات کە بیر لە سەربەخویی نەکەنەوە و تورکیە نەک بە سەربەخویی کورد لە عێراق ڕازی نیە، بەڵکو بەو دوخەی کوردەکانی سووریەش نیگەرانە و دەیەوەی ڕێگای بەرەوپێشچوونی لێبگرێت، چون ئەم پیروزیانە لە مونفەعەتی تورکیە نیە و هاندەرێکی گرنگە بۆ کوردەکانی تورکیە.

سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان باوەڕی وایە کە تیرۆر لە ژێر هەرناۆنیشانێک و بە هەر بەهانەێک مەحکوومە و ئەرکی کۆمەڵگای نێونەتەوەی، هاوپەیمانان و بە تایبەتی ئامریکایە کە پێش بە قوڵدڕییەکانی تورکیە بگرن و سنوورێک بۆ دەسدرێژیەکانی تورکیە دا بنێن.

سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان بومبارانی خەڵکی بیدفاعی کورد لە لایەن تورکیەوە بە توندی مەحکوم دەکات و پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان، ئاراسته‌ی که‌سوکاری گیانبەختکردوان و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زۆتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان

کۆمیتەی مەرکەزی

26.04.2017

YDO Cover bilde
سازمان دمکراتیک یارسان

 

بازدیدها: 29