پەیامی پرسە و سەرەخوەشی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە پیوەندی لەگەڵ کۆچی دوایی کاک نەوشێروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

لەم کات و ساتەدا کە کوردستان و ناوچەکە دەسخوەشی هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیارە، کۆچی دوایی بەڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خەسارێکی گەوەرەیە بۆ کورد بە گشتی و کوردستانی باشوور بە تایبەتی.
نه‌وشیروان مسته‌فا هەم وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و هەم وە‌ك رووناک‌بیر و نووسەر جێگای دیار و تایبه‌تی خوی له مێژوویی سیاسی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان‌دا هه‌یه. نەوشیروان مستەفا وە سەرکردەیەکی کاریزما پێگەی تایبەتی خوەی لە نێو جەماوەر و قورسایی خوەی لە نێو گوڕان و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دا هەبوو. نەوشیروان مستەفا وەک یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکێرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران و تا کاتی کۆچی دوایشی یەکێک لە دامەزرێنەران و ڕێکخەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، کەسایەتییەکی بەرچاو و دیار و رۆڵێکی کاریگەری لە خه‌بات و سیاسه‌تی کورد لە باشووری کوردستان‌دا هەبوو. .
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای بە داخ بوونی بۆ کوچی دوایی تێکۆشەری کورد نەوشێروان مستەفا، به چاوی رێز‌و ستایشەوە ده‌ڕوانێته رابردووی خه‌بات و تێکۆشانی و لە دەسدانی بە خەسارێکی گەوەرە دەزانێ.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزنه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەکات و هیوادارین کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد کاک نەوشیروان بکرێتە ده‌رفه‌تێک بۆ ته‌بایی و ئاشته‌وایی و یەکیەتی و یەکڕێزی کورد له باشوور.
سازمان دێموکراتکی یارسان
کومیتەی مەرکەزی
19/05/2017

بازدیدها: 37
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website