بنەماڵەی بەڕێزی مام جەلال!
ئەندامانی و لاینگرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان!
هاونیشتمانان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
هەواڵی کۆچی دوایی مام جەلال، سیاسەتوان و کەسایەتیکی کاریزما و دیپلماتێکی بە توانای گەلەکەمان لەم کات و ساتەدا کە کوردستان و ناوچەکە بە گشتی دەسخوەشی ههلومهرجێکی ههستیار و چارەنوسسازە، خەسارێکی گەورە یە.
مام جەلال هەم وهک سهرکردهیهکی سیاسی و هەم وەك رووناکبیر و کەسایەتییەکی کاریزما جێگای دیار و تایبهتی خوی له مێژوویی سیاسی گهلی کورد له باشووری کوردستاندا ههیه. مام جەلال سەرکردەیەکی کاریزما پێگەی تایبەتی خوەی لە نێو جەماوەر و قورسایی خوەی لە نێو یەکیەتی و لایەنە سیاسییە نێۆخویی و نێونەتەوەیەکاندا هەبوو. مام جەلال وەک کەسی یەکەمی دامهزرێنهری یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سکرتێری ئەو حیزبە، کەسایەتییەکی بەرچاو و دیار و رۆڵێکی کاریگەری لە خهبات و سیاسهتی کورد لە باشووری کوردستاندا و لە عێراق دا هەبوو. .
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای بە داخ بوونی بۆ کوچی دوایی تێکۆشەری کورد مام جەلال، به چاوی رێزو ستایشەوە دهڕوانێته رابردووی خهبات و تێکۆشانی و لە دەسدانی بە خەسارێکی گەوەرە دەزانێ.
شک لەوە دا نیە کە کۆچی دوایی مام جەلال بۆشایی و کەلێنێکی گەورە یە لە نێو بزووتنەوەی کورد و زۆر بە تایبەتیش لەم قۆناغەدا کە کوردی باشوور نیازیان بە کەسێكی وە ک مام جەلالە کە بتوانێ نێو ماڵی کورد یەکخاتەوە.
هیوادارین کۆچی دوایی خەباتگێڕی کورد مام جەلال بکرێتە دهرفهتێک بۆ تهبایی و ئاشتهوایی و یەکیەتی و یەکڕێزی کورد له باشوور.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان سەرەخۆشی لە گەلی كوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و لە خانەوادەی بەڕێز تاڵەبانی دەكات.
سازمانی دێموکراتکی یارسان
کومیتەی مەرکەزی
2017/10/03

بازدیدها: 27
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website