بەشداری سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان – کومیتە دانمارک لە خۆپێشاندان بە دژی کۆمەڵکوژی کورد لە تورکیە
سازمانی دێموکراتیکی یارسان و حیزب و لایەنە کوردیەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هێڕشی دڕندانەی تورکیە بۆ سەر گەلی کورد لە باکووری کوردستان بە ڕێپێوانێکی سەدان کەسی لە بەرانبەر شارەداری شاری ئارهوس لە وڵاتی دانمارک مەحکووم کرد.
ئەمڕۆ شەممۆ ڕێکەوتی ٢٠١٦/١/٢٣ هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە شاری ئارهوس لە بەرانبەر بینای شارەداری بە دەقیقەێک بێندەنگی بۆ ڕێزنان لە گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی کوردستان و بە وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب کۆمەڵکۆژی خەڵکی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیەوە مەحکووم و ڕێسوا کرد.
خۆثێشاندەران داوایان لە وڵاتانی ئوروپایی و بەتایبەتی وڵاتی دانمارک کرد، لە ئاست ڕەشەکۆژییەکانی حکومەتی تورکیە بێدەنگ نەبن و فشارەکانی خوەیان بۆ سەر تورکیە بۆ ڕاگرتنی شەر و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی زیاتر بکەن.
خۆپێشاندەران و نۆێنەرانی هێزە سیاسیەکان، وێڕای پشتیوانی خوێان بۆ هەقی ڕەوای گەلی کورد لە باکوور و دەستخوشی و ئافەرین بۆ موقاوەمەت و موبارەزەی دڵێرانەی ڕوڵە قارەمانەکانی مەیدانی خەبات بە دژی دیکتاتورییەت و سیستەمی توتالیتاری تورکیە، بە گوتنەوەی سرودی ئەی شەهیدان کوتاییان بە خۆپێشاندانەکە هێنا.
سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان
کۆمیتەی دانمارک
٢٠١٦/١/٢٣
بازدیدها: 60
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website







