سازمانی دێموکراتیکی یارسان ههر پاش پهسندکرانی بڕیاری بهڕێوهبردنی ڕێفراندۆمی سەربەخوویی، له ڕاگهیاندراوی کۆمیتهی ناوهندیدا، پشتیوانی خۆی بۆ ڕێفراندومی سەربەخویی و مافی چارەی خونووسینی کوردستانی باشوور دەربڕێ. سازمانی دێموکراتیکی یارسان کە لە سەر ئەساسی باوەڕ بە جاڕنامەکانی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستی بە خەبات و تێکۆشان کردووە، مافی دیاریکردنی چارهنووس بە مافێکی سرۆشتی گهلی کوردستان بە هەمۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانیوە دەزانێ.
کورد لە سەد ساڵی ڕابردوودا و بە ىڕیاری وڵاتانی ئقلیمی و نێودەوڵەتی و بە پەیمانی سایکس-پێکۆ لە سەرەتایترین ماف و حقوقی بەرانبەر و ئنسانی خوەی بێبەش کراوە و هەمیشە وەک کارتی فشار لە پێناۆ دەسکەوەت و مەسڵەحەتی نەتەوەیی وڵاتان بەکار هێنراوە و وەک کوێلە لە گەڵێدا تەعامول کراوە. لەم سەد ساڵی ڕابردوودا نەزمی جیهانی ئاڵوگوڕی بەسەردا هاتووە، شەڕی سارد و دۆ جەمسەرەیی جیهان کوتایی پێهاتووە و هاوکێشه سیاسییهکانی جیهان و ناوچه گۆڕانی بنهڕهتیان بهسهردا هاتووه و دونیا کراوهتر له پێشوو تهعامول لهگهڵ مافی دیاریکردنی چارهنووسی گهلان دهکا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمهڵگای نێودهوڵهتی موخالفهتی بهربڵاوی خوەێ بۆ ڕێفرانومی خەڵکی کوردستانی باشوور نێشاو داوە. سەرەڕای تەواوی زەخت و گۆشارەکانی ناۆخویی، ناۆچەیی و نێودەوڵەتییەکان، ڕێبەران و خەڵكی کوردستان بە ئیرادەیەکی نەتەوەیی و باوەڕ بە خۆ بوون ئەمڕۆ دۆشەممو ٢٠١٧/٠٩/٢٥ بە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان ژێردەستەیی و کۆیلایەتیان ڕەد کردەوە، ئەم بە دەر لە هەر دەرئەنجامێک کە ڕێفراندوم بۆ خەڵکی کوردستان بە دوای خۆیدا بهێنێ.
دیارە کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی تورکیە و عێراق وەک دژبەرانی ڕاستەقینەی دێمۆکراسی و مافی گەلان بە گشتی و مافی کورد بە تایبەتی زۆر چاڵاکانە بە دژی ڕێفراندوم و بە تەهدید کردن و میلیتاریزە کردنی کوردستان هەمۆ پەلەقاژەیەکی خوەیان بۆ ڕاگرتن و لە باربردنی ئیرادەی کوردستان کرد. بەڵام خەڵکی کوردستان بە ئیرادەی نەتەوەی و باوەڕ بە خۆ بوون و تامەزرویی ئازادی و مافی چارنووس وڵامێکێ بە هێزیان هەم بۆ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و هەمیش بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نارد.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستانی باشوور بۆ پاداگرییان لە سەر ڕێفراندوم و ئێرادەی نەتەوەییان، داوا لە خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی باشووری کوردستان دەکات کە بە هۆشیارییەوە لهگهڵ سیناریۆکانی پاش ڕێفراندۆم به یهكڕیزی و یهکگرتوویی مامەڵە بکەن.
هەر لەم پێوەندیەدا دهسخۆشی و سوپاسی خوەمان پێشکەشی ئەندامان و لاینگرانی سدی و هەمۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە پشتیوانی خوەێان بۆ ئەم پرسە بە خوشی شادی نیشان دا.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان دەستێوەردان و تەهدیدەکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە ڕێگری لە دەسدرێژیەکانی وڵاتانی تورکیە، ئێران و عێراق بکەن و بوارێک بڕەخسێنن کە خەڵکی کوردستان لەم پروسەی دێموکراسیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێکتاتورلێدراو سەرکەوتوو بێت و ئەرزشەکانی کە دیموکراسی لە سەری بنیاتنراوە مومارسە بکات.
بههیوای سهرکهوتنی ئیرادهی سهروهریخوازانهی خەڵکی کورد له باشووری کوردستان.
کۆمیتەی ناوەندی سازمان دێموکراتیکی یارسان
٢٥ی سێپتامبری٢٠١٧

بازدیدها: 13
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website