سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان ڕزگارکردنی شهنگاڵ پیرۆز دەکات.
به پێ ئهو ههواڵانه که تا ئێستا گهشتوون، هێزە کوردستانیەکان به هاۆکاری هێزهکانی هاووپهیمانی نێودهوڵهتی، له 48 کاژمێری ڕابردوو ئۆپراسیونی ڕزگارکردنی شهنگاڵێان دهست پێ کردووه و ناوهندی قهزای شهنگاڵ به تهواووی له دهستی تێروریستهکانی حکومهتی ئیسلامی ( داعش ) دەرهێناوە و ئێستا شاری شنگال بە تەواوەتی لە کونترۆڵی هێزە کوردستانیەکان دایە.
سازمانی دیموکراتیکی یارسان سەرکەوتنی هێزە کوردستانیەکان و ئازادکردنی شەنگالی دەلال لە هەموو گەلی کوردستان، پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانە قارەمانەکانی مەیدانی موقاوەمەت بەرخودان بە گشتی و خەڵکی زۆڵملێکراو و ئازادیخوازی ئێزەدی پیروز دەکات.
هیوادارین بە ئازاد کردن و دەرپەڕاندنی چەتەکانی داعش لە شەنگاڵ، بەشێک لە برینهکانی کۆمهڵکۆژی ئێزەدیەکان لەم بەشەی کوردستان سارێژ بێت.
لە ڕێگای ئەم پەیامەوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی ئامریکا و ئوروپایی و بە تایبەتی حکومەتەکانی عێراق و کوردستان دەکەین یارمەتی دانیشتوانەکانی ئەم ناوچەێە لە بوارەکانی ئابووری، ژینگە و تەندوستی بکەن، چونکە ئەم خەڵکە ساڵانێکی زۆریان پێویستە تا بتوانن بەشێک لەم بەسەرهاتە نامرۆڤانە و دڕندانەیە لە بیر بکەن.
لە هەمان کاتدا دەبێ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە پەلە بە هەموو شێوەێەک تێبکوشن زیان و خەسارەتی ئێزەدیەکان قەربوو بکەن و لە باری سایکولوژی و تەندروستیەوە ژۆری تایبەتی پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێ لە کات وساتێ پێویست و لە ڕێگای پروفشنالەوە یارمەتی خەڵکی لێقەوماوی ئێزەدی بدرێت.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە ڕوانگەی نیشتمانیەوە بە بیری دەسەڵاتدارانی کوردستان عێراق دێنێ کە لە سەریان زۆر پێویستە و دەبێ بێدواکەوتن بوجەی تایبەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ناۆچەکانی شنگاڵ دابنرێت بۆ ئەوەی ئێزدیەکان بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خوەێان.
ئهم ڕۆژه له ئیزهدی و ههموو گهلی کورد پیرۆز بێت.
بژی کورد و کوردستان
به هیوای یهکیهتی گهلی کورد و کوردستان
سازمانی دێموکراتیکی یارسان
13 -11-2015
بازدیدها: 46
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
