هەر وەک لە ڕاگەیندراوەکاندا هاتوە ڕوژی ١٩ ئەم مانگە یونسکو سەر بە نەتەوەیەکگردوەکان لە هوڵێری پایتەختی حکومەتی هەریمی کوردستان کونفرانسێک لە ژێر ناوی ئاشتی و پێکەوە ژیان بە ڕیوە چۆو. بۆ ئەم کونفرانسە سەرجەم کەماێەتیە نەتەوەیی و ئاییەکانی هەریمی کوردستان بانگهێشت کرابون بەڵام کاکەیەکانی باشوری کوردستان بە هوی چەن خاڵێک کە لە ڕاگەیندراوەکەی خۆیان دا هاتوە بایکوتی کونفرانسەکەیان کرد و بەشدار نەبۆن. نوینەرانی کاکەیی چۆنیەتی بایکوتی کردنی کوفرانسەکەێان بۆ میدیاکان ڕون کردەوە .
فدراسیونی یارسان لە دەرەوەی وڵات، سەرەڕای پشتیوانی و پاڵپشتی کردن لە ڕاگەیندراوی کاکەیەکان هەوڵ دەدات کە لە ڕێگای ڕێکخراوە نێو دەولەتیەکانوە نیگرانی خوێ بۆ پێشێل کردنی و بە ڕەسمیەت نەناسینی مافی کاکەیەکان لە حکومەتی هەریمی کوردستان و دەستوری ئەو هەریمە ڕا بگەێنێ.
هاوکات داوا لە حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی بیسڵمێنێ کە زامنی پێکەوە ژیانی کەلتوری سەدان ساڵەی کوردستانە مافی کەماێەتی ئایینی یارسان (کاکەیی) لە دەستوری حکومەتی هەریم مسوەگەرت بکات و مافەکانێان بپارێزێ. ئەگەر حکومەتی هەریمی لەم داواێە کەمتەر خەم بێ نە تەنیا لای کاکەیەکان بەڵکۆ لای تەوای یارسانەکان لە ئێران و دەرەوەی وڵات شەک و گومان لە دیمۆکراتی بونی ئەو حکومەتە دروس دەبێ.
هاوکات داوا لە خۆشکۆ برا کاکەیەکانمان دەکەین کە سور بن لە سەر داواکاریەکانیان و ئیمەیچ چیمان پێ بکرێ هاوکار و پشتیوانیانین.
فدراسیونی یارسان دەرەوەی وڵات
٢١.١١.٢٠١٥
بازدیدها: 62
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website