بەشداری کردنی سازمان دیمکراتیک یارسان لە کنفرانسی دژ بە توندو تیژی بەرامبەر بە ئافرەتان و منداڵان لە وڵاتی نەرویج.
لە بەرواری ٢٨.١١.٢٠١٥ رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی لە وڵاتی نەرویژ بەرێوە چوو.بە بەشداری چەندەها رێکخراو رۆشنبیرو نوسەرو کەسانی ئکادیمیکی سیاسی و مەدەنی کونفرانسەکە ئەنجام درا. جێی ئاماژە پێکردنە کە بۆ بەشدرای کردن لەو کنفرانسە مامۆستاو شێخی ئایینی مزگەوتی ئازادی ئۆسلۆیان دەعوەت کردبوو بۆ ئەوەی بتوانێت روونکردنەوەیەک بدات لە بارەی ئایینی ئیسلام بەرامبەر بە مافەکانی ژنان، شایانی باسە شاندێکی سازمانی دیموکراتیکی یارسان دەعوەت کرابوون بۆ بەشداری کردنیان لەو کنفرانسە بە سەرپەرشتی رێزدار مەجید کازمی ئەندامی کۆمیتەی مەرکەزی سازمانی دیموکرتیکی یارسان لە وڵاتی نروژ. خوەیشکە هوما ئەندامی سازمانی دیموکراتیکی یارسان چەند پرسیاری رووبەرووی ئەو مامۆستا ئایینیەی کرد، ووتی بەرێز مامۆستا شێخ سەعید حسین. ژنان تا چەند دەرسەد سەروەت و سامانیان دەدرێتی وئایا دەتوانن هاوسەری داهاتوویان بە دڵی خۆیان هەڵبژێرن،و کاتێک کە ژن تەڵاق دەدرێت بە چە چاوێك لە ئایینی ئیسلام سەیر دەکرێت و چ مافێکی هەیە ئەگەر ئافرەتەکە منداڵی هەبێت، و ئەگەر ئافرەتێك خۆشەویستی هەبێت ، بەرامبەر چ کارەساتێک دەبێتەوە لە ناو کۆمەڵگای ئیسلام و ئایینی ئیسلام و جەنابت وەکوو کەسێکی زانای ئایینی ئیسلامی چیت هەیە بۆ ئەم ئافرەتانە. جێی باس کردنە مامۆستا لە کاتێکا کە دانیشتوانی کنفرانسەکە رخنەو پێشینیارو بیرو بووچوونەکانیان خستە بەر دەستی بۆ ئەوەی بتوانێت جوابی پرسیارەکان بداتەوە. نەیتوانی روونکردنەوەی تەواو بدات لە بارەی ئەو پرسیارانەی کە بەرێز هوما و ئەو بەرێزانەیتررووبە رووی ئەو مەلا زانا ئیسلامیەیان کردبووهەڵهات و کنفرانسەکەو شوێنی کنفرانسەکەی بەجێهێشت.و دوایی ئەندامانی بەرێوەبەرانی کنفرانسەکە داوای لێبوردنیان کرد و ووتیان مامۆستا کارێکی زەروری بۆ هاتووەتە پێش و دەبوایە کنفرانسەکە بەجێ بهێڵێتو بڕوات. خوەێشکە هوما کە لە لایەن سازمان دیمکراتیک یارسان بەشدار ببوو توانی و داوای روونکرنەوەو بەدواداچوون بکات لە بەرێز پێر ساندبەرگ ئەندامی دەستی باڵای حیزبی پێشکەوتووخوازانی نەرویجی ، و رێزدار گویلای کاتویل دەستەی بەرێوەبەری حیزبی شۆسیالیستی چەپی نەرویجی نەهامیەتیاکانی ژنان و مندالان و بە تایبەتی ژنانی شنگال، کە چۆن بوونەتە قوربانی وەکوو کاڵا بازرگانیان پێدەکرێت و بە کەنیزە دەبرێن و چۆن رووبەرووی ئەشکەنجەی جسمی دەبنەوە لە لایەن گرووپە ئیسلامیە تووندڕەوەکەی داعش جینۆساید دەکرێن، و هەروەها هەردوو بەرێزان پێر ساندبەرگ و گویلای کاتویل روونکردنەوەی خۆیان دا کە ئەوان درێخیان نەکردووە لە بواری یارمەتی خوادەمەنی و چەک و تەقەمەنی بۆ ئازاد کردنی کوردە ئێزدیەکان و شارو گوندەکانیان . و گووتی قەوڵتان پێدەدەم کە ئەم داواکاریەی ئێوە لە پەرلەمانی نەرویج بخەمە روو بۆ زیاتر ئاوڕدانەوەو بە دواداچوونی یارمەتی و پێداویستی بە پێی پێویست، بۆ ژنان و کچانی ئێزدی،
و هەروەها لە کۆتاییدا کنفرانسەکە بە سەرکەوتووی لە جەوێکی دۆستانە بەرێوە چوو.
سازمان دیموکراتیک یارسان وڵاتی نروژ
بازدیدها: 42
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website


