سازمانی دیمکراتیک یارسان سەردانی پەنابەرە یارسانیەکانی کرد لە وڵاتی دانیمارک،
لە بەرواری .٧.١٢.٢٠١٥ رۆژی یەکشەممە .
کاك شهریار هاورێی بەرێز و ئەندام و چالاکی سازمان دیمکراتیکی یارسان بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگادار بوونەوە لە بارودۆخی پەنابەران لە وڵاتی دانیمارک لە کەمپی لانگەلاند ئاسیل سەنتەر سەردانێکی ئەو پەنابەرانە یارسانیەکانی کرد، هەر لە ئەوێدا بەرێز شهریار روونکردنەوەیەکی لە بارەی بەرنامەو ئەساسنامەی سازمان دا بەو پەنابەرانە و لە باسێکی کوتادا مەبەست لە دامەزراندن و کار و چالاکیەکانی سازمانی خستە بەرچاو ئەو بەرێزانەو ، ئەوانیش ووتیان ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە یارسانەکانی دەرەوەی وڵات توانیویانە سێبەرێک بۆ خۆیان و میللەتەکەیان دابمەزرێنن و داکۆکی بکەن لە مافی یارسانیەکان و ئازارو نەهامەتیەکانی خەڵکی یارسان بگەییەننە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی مافپەروەر ، و هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ زیاتر پەیوەستبوونیان بە سازمان و ووتیان لە ئەمرۆ بەدواوە ئێمە خۆمان بە ئەندامێکی سازمان دەزانین و ئامادەین بۆ هاوکاری کردن و بەشداریکردن لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی سازمانی دیمکراتیک یارسان.
سازمان دیمکراتیک یارسان
کومیته دانیمارک
بازدیدها: 44
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website