جارێکی تر لە هەرێمی فەلەستینیەکان ئاڵۆزی دەستی پێکردەوە. جارێکی تر خوێن دەڕژێ. لە خۆپیشاندانەکانی

دوێنێوە هەتا ئەمڕۆ دەیان کەس کورژراون و زیاتر لە 2000 کەسیش بریندارن. هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیلی دژی هاوولاتیانی سڤیل چەک بەکاردێنن، ئەو هەڵوێستەش جێی قبوڵکردن نییە. ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل بە هەموو شێوەیەک شەمەزار ئەکەین.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی پڕە لە کێشە و گرفت. بەداخەوە لەو جوگرافیەدا کێشە و پرسەکان بە دیالۆگ چارەسەر ناکرێن. یەکێک لەو کێشانەش ناکۆکی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینیەکانە کە دەیان ساڵە چارەسەر ناکرێت. بەپێی واقیعی ئەمڕۆ و هەبوونی خەڵک لەو هەرێمەدا، فۆڕمێکی گونجاوی لە خۆ نەگرتووە و رێگاچارەیەکی شیاوی نەگرتۆتە بەر.
دەرفەت ئەوەیە کە لە دنیای ئەمڕۆدا ئیسرائیل و فەلسەتین وەک دوو دەولەتی دراوسێ و خاوەن ماف، لە ئاشتییەکی بەردەوام و سەقامگیردا لە تەنیشت یەکترەوە بژین.
فراوانکردنی شەڕ و قوڵکردنەوەی کێشەکان لەسەر قودس و پیرۆزییە ئاینیەکانی تریش، بۆ هەردوو دەولەتی ئیسرائیل و فەلەستین و خەڵکی ئەو دوو وڵاتەش سوودێکی ئەوتۆیان نییە. بەداخەوە هەر لایەک کێشەو دوژمنایەتیەکان قووڵتر ئەەکاتەوە. ئەمەش رێگا لە دیالۆگ و رێچارەی ئاشتیانە ئەگرێت. زیانێکی زۆریش بە خەڵکی ئەو دوو ولاتە ئەگەیەنێت و ناوچەکەش بەرەو نائارامی و ناسەقامگیریی زیاتر ئەبات.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە رێبەرانی ئیسرائیل و فەلەستین ئەکات کە چیتر سەنگەری دوژمنانە بەرامبەر یەکتر نەگرن. هەمانکات کێشەکانیان بە دیالۆگ و مێتۆدی ئاشتی چارەسەربکەن. پێکەوەژیان قبوڵ بکەن و رێز لە پیرۆزییەکانی یەکتر بگرن.
هەروەها کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە دەولەتی ئیسرائیل ئەکات کە بەرامبەر خەڵکی سڤیل و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەو دیموکراتیک، بە تەحەمول بێت و پەنا بۆ زەبروزەنگ نەبات.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ك ن ك
15.05.2018
برۆکسل
بازدیدها: 28
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website