Home / خەور مهم. اخبار مهم / لە کرماشان لە هەر 10 هەزار کەس 12 کەس ئایدزیان هەیە

لە کرماشان لە هەر 10 هەزار کەس 12 کەس ئایدزیان هەیە

رووداو-هەولێر

جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کرماشان رایگەیاند “مەزەندە دەکرێ لە ئێراندا 80 تا 90 هەزار کەس گیرۆدەی ئایدز بن، کە لەم ژمارەیەدا نزیک بە 10 هەزار کەسیان خەڵکی پارێزگای کرماشانن”.

ایدز
ایدز

بەگوتەی شەکیبا، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کرماشان تا ئێستا لە ئێران 32 هەزار و 670 کەسی تووشبوو بە ئایدز لە ئێران تۆمار کراون، کە لەم ژمارەیەشدا 3 هەزار و 512 کەسیان لە خەڵکی کرماشانن.

بەپێی ئامارەکان 80 لەسەدی تووشبووان بە ئایدز لە پارێزگای کرماشان لە شاری کرماشان دەژین.

بەپێ راپۆرتی زانکۆی پزیشکی کرماشان، لە ئێران لەهەر 10 هەزار کەس 3 تووشبووی ئایدز هەیە، بەڵام لە کرماشان لە هەر 10 هەزار کەس 12 کەس ئایدزیان هەیە.

جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کرماشان دەڵێ: لە نەخۆشخانەکانی ئەم پارێزگایە بەبێ بەرانبەر پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێ، کە گومان دەکرێ تووشبووی ئایدز بن.

شەکیبا دەڵێ: ئەمە چەندین قازانجی بۆ ئێمە هەیە. لەلایەک پێشگیری لە تووشبوونی هەر کەسێک 16 هەزار دۆلار خەرج بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە پێش بە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەگیرێت.

http://rudaw.net/sorani/lifestyle/06122016

بازدیدها: 47