Home / پستهای تازە / حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات و بانگهێشتى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانیش دەکات.

حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئێرانەوە ئیدانە دەکات و بانگهێشتى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانیش دەکات.

رووداو- هەولێر


سەبارەت بە بۆردوومانەکانى ئەم دواییانەى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆپبارانەکان مەحکوم دەکات و دەڵێت “ئەوە لەکاتێکدایە ئێمە پابەندین بە بنەماکانى دراوسێیەتى باش و دەستنەخستنە ناو کاروبارى یەک دیکەوە و لایەنێک نین لە کێشەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامیی ئێران و گروپەکانى ئۆپۆزسیۆن و گرفتەکانی نێوانیان”.

لە راگەیێندراوەکەدا،  حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت “نامانەوێت لەژێر ئەو پەردەیە دانیشتووانى مەدەنیی هەرێمى کوردستان لە ناوچە سنورییەکان، وەک کۆچەری و گوندنشینەکان، ببنە قوربانیى بۆردوومان و تۆپبارانەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدا ئەم کارە سەرکۆنە دەکات، داواش لە کۆمارى ئیسلامیى ئیران دەکات، دەست لە هێرشکردنە سەر خەڵکى مەدەنى و خاکى هەرێمى کوردستان هەڵبگرێت”.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بانگهێشتى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانی دەکات و دەڵێت، ئامانج لەو بانگهێشتە “بۆ گەیاندنى پەیام و هەڵوێستى ناڕەزایى حکومەتى هەرێمى کوردستان، تاوەکو بەرزی بکەنەوە بۆ پایتەختى خۆیان”.

رۆژی دووشەممە 3-7-2017 تۆپخانەکانی ئێران ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانیان بە درێژانی 15 کیلۆمەتر و قوڵی پێنج کیلۆمەتر تۆپباران کرد، بەو هۆیەوە خەڵکی سێ گوند ناوچەکانیان چۆڵکرد.

بەهۆی تۆپبارانەکە هاونیشتمانییەک و چوار پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بریندار بوون.

http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0307201727

بازدیدها: 31