Home / پستهای تازە / هێرشێ داعشی بۆ سەر کاکەییەکان لە داقووق بردوامە

هێرشێ داعشی بۆ سەر کاکەییەکان لە داقووق بردوامە

پێشمەرگە هێرشێکی داعشی لە داقووق تێکشکاند

رووداو – کەرکووک

داعش لە سنووری داقووق لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردووە، پێشمەرگە هێرشەکەیان تێکشاندووە و تاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

عەقید ئاسۆ فەرەج، جێگری فەرماندەی لیوای 9 ی پیادە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی رووخانە کە گوندێکی کاکەیی نشینە.

عەقید ئاسۆ فەرەج گوتیشی: شەڕ بەردەوامە و پێشمەرگە رێگەی بە پێشڕەوی داعش نەداوە.

ئەوە یەکەم هێرشی داعش نییە بۆ ئەو سنوورە، بەڵکو شەوی 26/7/2017 نزیکەی 15 چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر گوندی “عەلوود پاشا” لە سنووری باشووری داقووق، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران، سێ لە کوژراوەکان ئەندامی خێزانێک بوون بەناوی حوسامەدین نەجمەدین.

نزیکەی 10 گوندی کاکەییەکان لە باشووری داقووق لە نزیک چەکدارانی داعش هەڵکەوتوون، لە ساڵی 2015 بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەوجێکی کاکەیی کە ژمارەیان 500 پێشمەرگەیە و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن پێکهێنرا، بەڵام کاکەییەکان گلەیی ئەوە دەکەن بەو ژمارەیە توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانیان نییە و چەندجارێکیش داوای زیادکردنی ژمارەی هێزەکەیان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

بازدیدها: 28