Kurdistan24 هەولێر: ئاسايشى داقووق تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌و خێزانه كاكهييهى له لايه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوون، توانيويانه رابكه‌ن و رزگاريان بووه.
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى داقووق روونيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له ناسكه عه‌بدولڕه‌حمان هاوسه‌رى درێد حسامهدين كاكه‌يى و سۆران حسامهدين كاكه‌يى كه له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون، په‌يوه‌ندييان به درێد حسامهدينهوه كردووه و ئاشاكرايان كردووه كه توانيويانه رابكه‌ن.
ئه‌و خێزانه كاكهييه ئه‌وه‌شيان راگه‌ياندووه، كه گه‌يشتوونه‌ته سنوورى هێزى پێشمه‌رگه و له خورماتوو له ره‌وشێكى پارێزراودان.
رۆژى 27ى تهمموز/ يۆليۆى رابردوو، چه‌كدارانى داعش هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵێكى كاكه‌يى له گوندى لهێبى كاكه‌يى نشينى باشوورى داقووق و دواى شه‌هيدكردنى چوار هاووڵاتى ئافره‌ت و كوڕێكى ئه‌و خێزانهشيان رفاند.
http://www.kurdistan24.net/so/news/6d6b3383-9d63-4fb7-b73e-e2e092594b30
بازدیدها: 34
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website