Home / روانگە/ دیدگاە رسمی سدی / ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان دەسوەردانی سوپای قودسی ئێران و حشدی شعبی بۆ سەر خاکی کوردستان محکوم دەکات.

ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان دەسوەردانی سوپای قودسی ئێران و حشدی شعبی بۆ سەر خاکی کوردستان محکوم دەکات.

دوای دەنگدانی زیاتر لە ٩٠% لە خەڵکی کوردستانی باشور لە ٢٥ی سپتامبەر بە ڕیفراندوم و بۆ دەربڕینی داخوازیە ڕەواکانی خۆی بۆ دیاری کردنی مافی چارەی خۆی نوسین, بە بوونی زۆر خەڵکی وڵاتانی دیکە وەک چاودێر ئەم پروسەیە زوور هێمنانە و بەشێوەیکی دیموکراتیک بەڕێوە چوو. بەڵام هەردوای ڕاگەیاندنی نەتیجەی ریفراندۆمەکە ولاتی عیراق ,ئێران و تورکیە ئەم ڕیفراندۆمەیان بە پلانی وڵاتانی امریکا و اسرائیل دادەنا, لە حاڵێکدا امریکا زۆر ڕاشکاوانە داوای دواخستنی ڕیفراندۆمێ کردبو. هەلبەت دەبێ ئەوە بگوترێ کە لە نیوخۆی کوردستان و چ لە سەتحی اقلیمی و نیو دەوڵەتی داوای بەدواخستنی ڕیفراندۆم کرابو و ئاڵترناتو یان بەدیلیش درابوە حکومەتی هەریم بە چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێگای گوفتوگۆ, بەڵام سەروکایەتی هەریم ئەو بەدیلانەی بەدڵ نەبوو و ڕیفراندوم لە کاتی دیاریکراو بەڕێوە چوو.

بەڵام دوای تێپەڕ بوونی کەمتر لەیەک مانگ بەسەر ئەم مسئلەیە حکومەتی عیراق لە گەڵ حکومەتەکانی ئێران و تورکیە کەوتنە پلان داڕشتن بۆ لەناو بردنی ئەم پرۆسە و بە نادەستوری لەقەلەم دانی ڕیفراندۆم لەلایان حکومەتی عیراقدا.

بەڵام لەم پیلانگیڕیەدا دەستی ئێران, بەتایبەت قاسم سولیمانی و سوپای قودسی ئێران و حشدی شعبی زۆر زەق و بەرچاوەو کە تەنانەت زۆر بەڵگە ئەوە دەردەخەن کە قاسم سولیمانی لەگەڵ هادی ئامری سەرپەرستیاری هێڕش بۆ سەر شاری کرکوکێان کردوە.

ئەوە بۆ لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە کرکۆک لەلاێان سوپای قودس و حشدی شعبی و هێزی عیراقی داگیر کراو و شەڕێکی دی بەسەر کوردێاندا سپاند و دەێان پێشمەرگە شەهید کران و خەڵک ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ هێشت و ئاوارەی شارەکانی دیکەی کوردستان بوون.

بە داگیرکردنی کرکۆک لەلاێان سوپای قودسی ئێران و حشدی شعبی و هێزەکانی عێراقەوە زۆر سیناریو باس دەکرێت و هێشتا شتی ناڕۆنی زۆری تیادا هەیە و لاێانە کوردیەکان بەتایبەت یەکیەتی و پارتی تا ئێستا یەکتر تاوانبار دەکەن و یەکتر بە خیانەتکار دەزانن. کەناڵەکانی نزیک لە پارتی لایانیکی یەکیەتی بەوە تاوانبار دەکەن کە لە پشتی ئەوان لەگەڵ قاسم سولیمانی و حکومتی ئیراقی ڕێکەوتون کە کەرکۆک چوڵ کەن, بەشێکیچ لە یەکیەتی نیشتمانی پارتی بەوە تاوانبار دەکەن کە ئەوان هیچ شەهیدێکیان نیەو ویستویانە شکۆی یەکیەتی بشکێنن, و هەروەها دەڵێن ئەی بۆ پارتی خورماتو و ئەو ناوچانەی کە هێزی یەکیەتی تێا نەبۆە داوە بەدەستەوە. دیارە تەنیا کات و داهاتوە دەتوانێ هەمووی ئەم سیناریوانە ڕون کاتەوە.

سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان هێڕشی حشدی شعبی بە هاوکاری سوپای قودس و هێزەکانی تر بەشدار بۆ سەر کەرکۆک و هەموو ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان ئیدانە و محکوم دەکات و ئەم کارە بە زوڵمیکی گەورە بۆ سەر کورد دەزانێ  و پێ وایە دەبێ لەم هەلومەرجە کورد و لایانە سیاسیەکان یەکگرتو بن و دەست لەیەکدی تاوانبار کردن هەڵبگرن و بە هانای خەڵکی کەرکوک و باقی ئەو ناوچانوە بچن کە هاوار دەکەن و داوای هاوکاری دەکەن.

سازمانی دیموکراتیکی یارسان دیالۆگ و گوفتوگۆ چە لە نیوخۆ دا و چە لەگەڵ بغدا دا بە باشتری چارەسەر دەزانێ و یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنەکان بە باشترین گەرەنتی دەزانێ بۆ بەدەستهاوردنی مافە نەتەوایەتیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

سازمان دیمۆکراتیکی  یارسان

٢٠١٧.١٠.١٨

YDO Cover bilde
سازمان دمکراتیک یارسان

بازدیدها: 31