لە ڕێكەوتی ٣ فوریە ٢٠١٨ ڕوژی شەممە سازمان دمكراتیك یارسان (سدی) لە شاری هۆرسنس لە وڵاتی دانمارك بە بەشداری چەندین ئەندام و لایانگری ئەو سازمانە
(گلمحمد چراغی، شهیاد القاصی، هوشنگ خسروی، فرمان صیادی، شهریار القاصی و یاسر سحراکار) لە ڕێپێوانێك هێمنانە و بە هاوكاری چەندین حیزب و ڕێكخرای كوردستانی لە هەر چوار پارچەی كوردستان توانیان هێرشەكانی وڵاتی داگیركەری توركیە بو سەر عفرین و ناوچەكانی دی ڕۆژێاوای كوردستان شەرمەزار بكەن و هاو دەنگ و هاو هەڵوێست داوایان لە ڕێكخراوە مروییەكان و وڵاتانی زل هێزی دونیا كرد كە بەر بەو هێرشە داگیركەرانەی وڵاتی توركیە بگرنكە دەر حەق بە گەلی كورد لە ڕوژئاوای كوردستان و بەتایبەت كانتونی عفرین بەڕێوەی دەبات.
وەكو سازمان دمكراتیك یارسان (سدی) بە مافی نەتەوەیی خۆمان دەزانین كە لە هەر شۆێنیك ئەم دونیا هەڵوێستمان هەبێتبەرانبەر بە هەر داگیركەرێك كە بو سەر نیشتمانەكەمان لە هەە چوار پارچە دا ئەنجام بدرێت.
سازمان دمكراتیک یارسان (سدی) كمیتە دانمارك
٣ فوریە ٢٠١٨

بازدیدها: 90
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website