ئێمە وەك کمیتە دانمارک سازمانی دمكراتیكی یارسان ئاماژە بەوە دەكەین كە لە رێكەوتی ١٢/١١/٢٠١٧ كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ چاومان كەوت بە بەرێز ( Kristine Bille ) شارداری پێشۆی شارەوانی (Syddjurs ) ناوبراو لە هەڵبژاردنی نۆێی یەكێك لە شارەوانیەكانی وڵاتی دانمارك پاڵوێراوە.

بویە ئێمە وەك سازمانی دمكراتیكی یارسان/كومیتەی دانمارك توانیمان زۆر بە ڕاشكاوانە بارودۆخی یارسانیانی دانیشتوی دانمارك لە گەڵیانا بخەینە بەر باس و گوفتوگو و چونیەتی پیوەندیەكانی بەڕێزیان لە گەڵ كومیتەكەمان لە دانمارك پاش سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنی داهاتو. شایانی باسە كە ئەوەمان پێ ڕاگەیاند كە بە پێچەوانەی شۆێنەكانی دی هیچ یارمەتیەكمان نادرێت یان ڕوونتر بڵێن لە بونەكانمان ئەگەر پێویستمان بە هۆڵێك بیت دەبێت پارەی بو بدەین یان هاوكاریەكان بەرتەسك و نادیارن. بویە بەڕێزیان دڵنیای كردینەوە كە ئەگەر دەنگ بێنێت دەتوانم بە باشترین شێوە كە لە توانامدا بێت یارمەتیتان دەدەم و لە هەر بوارێك كە پیوەندی بە ئێمەوە بێت پشتگیری و پشتیوانتان دەبین.
لە گەڵ ڕێزماندا
سازمان دمكراتیك یارسان/كومیتەی دانمارك
بازدیدها: 11