دیدارێکی دوستانەی هەیئەتی کومیتەی سازمانی دێموکراتیکی یارسان لە گەڵ هەیئەتێک لە کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی دانمارک.
ئەمڕۆ هەینی ڕێککەوتی ٢٠١٦/١/١٥ لە شاری ئارهوس لە ماڵی کۆرد سازمانی دیموکراتیکی یارسانی و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دیدارێکی دوستانەیان ئەنجام دا.
کۆمیتەی سازمانی دێموکراتیکی یارسان بۆ پتەوکردنی پێوەندی حیزب و لایەنە کوردستانیەکان لە دانمارک وەک دەسپێشخەرییەک لە بەرنامەی دایە سەردانی لایەنە سیاسیەکان بکات و لەم بوارەدا گفتوگو و پێشنیازەکانی خوەی پێشکەش بکات.
کومیتەی سازمانی دێموکراتیکی یارسان، وێرای باسێکی کۆرت لە سەر ڕوانگە و بەرنامەکانی سدی و ئاین و کولتووری یارسانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ لای یەکیەتی نیشتمانی شیکردەوە. کۆمیتە باوەڕی وایە کە ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی دانمارک دەکرێ لەوەی ئێستا زیاتر چالاکتر بکرێ و ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری زیاتی هەموو لایەک هەیە و کاری هاوبەشیش پێویستی بە لێکتێگەیشتن و قەبوڵکردنی یەکدییە.
سدی جەخی لە سەر ئەوە کردەوە کە تەنیا ئاڵترناتیڤی سەرکەوتنی گەلەکەمان بە کولتوور کردنی دێموکراسیە هەم لە نێو حزب و هەم لە دەسەڵاتدا. ئەمەش پێویستی بە قەبوڵکردنی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگایە بە هەمۆ بیرۆ و باوەڕەکانیانیەوە.
کومیتەی سدی باسێکی تیرۆتەسەلی لە سەر وەزعییەتی یارسانییەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و سەرکۆتکردنی یارسانیەکانیان بۆ بەشداران شیکردەوە. لە هەمانکاتد ڕخنەی لە دەسەڵاتی باشووری کوردستان لە مەڕ بە ڕەسمییەت نەناسینی ئاین و حەق و حقوقی یارسانییەکان لە دەستووری بنەڕەتی کوردستان گرت.
ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی کۆردستان لە دانمارک وێڕای پێشوازی گەرم، خوشحاڵی خوەیان لە دەسپێشخەری کومیتەی سدی دەربڕی و ئامادەگی تەواویان بۆ پشتیوانی لە یارسانییەکان و سدی نیشان دا. یەکیەتی پێیان وایە کە موبارزەی هەرکام لە بەشەکانی کۆردستان ئێستا لە گەڵ کوردستانی باشوور کە لە مەوقعییەتێکی دیکەدایە جیاوازی هەیە. هەر بۆێە پێویست دەکات کە لایەنە سیاسییەکان خویان لە گەڵ سەردەمدا رێکبخەن.
یەکیەتی لە وەزعییەتی ئێستای کۆردستان نگرانە، بەڵام باوەڕی وایە کە یەکیەتی ئێستا تەنیا هێزە لە کۆردستان کە ڕۆڵی نێوەندگیری و کاری بێوەچان بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان دەکات. لە هەمان کاتدا پێیان وایە کە ئەو وزعییەتە کۆتایی پێدێت و لایەنەکان سەرئەنجام مەجبوورن پێکەوە لە سەر داهاتووی کۆردستان ڕێکبکەون.
سدی و یەکیەتی لە دانمارک پێداگرییان لە سەر درێژەدانی ئەم دیدارانە کرد و بە پێویست زانرا کە لە گەڵ لایەنەکانی دیکەدا بە جیا هاوشێوەێ ئەم دیدارانە ئەنجام بدرێ.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان
کۆمیتەی دانمارک
٢٠١٦/١/١٥
بازدیدها: 59
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website





