یارسان مدیا
12-09-2021
سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئسلامی ئێران بە بیانووی بوونی ئحزابی کوردستانی ئێران لە ناوچەکە وێرای پێشێل کردنی سنووری نێونەتەوەی وڵاتی عێراق، دستی داوەتە بومباران کردنی ناوچەکە و زیانی ئابووری و ژینگەیی بە خەڵکی ناوچەکە گیاندووە و لە هەمان کاتدا خەڵکی ناوچەکەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.
رژیمی ئیسلامیی ئێران بە بومباران کردنی سنوور و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی کوردستانی عیراق، هەڕەشە لە گیان و ماڵ و سامانی خەڵکی مەدەنی و نانەوەی ئاژاوە و بشێوی لە ناوچەکەدا دەکات و بە خولقاندنی کارەسات و کوشتن و تێرۆر لە دەرەوەی وڵات، دەیهەوی بیروڕای خەلکی ناڕازی ئێران لە نیوخوی وڵات بەرەو زیاتر میلیتاریزە کردنی کوردستانی ئێران بری و خەڵک بە مسائلی ئەمنییەتیوە سرگەرم بکات.
رژیمی کوماری ئسلامی ئیران بە هۆی مەسەڵەی هەستەیی و دەسوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتان و لاینگریی لە گروپ و لایەنە تیروریستیەکان لە ئنزوای نیونەتەوەی دایە. لە نیوخوی وڵاتیشدا رژیم دوای هەڵبژاردن و بەشداری نکردنی خەڵک لە گەڵ کیشەی دسەلات، وزعی نالەباری ئابووری، بێکاری، نەبوونی ئازادیە بنەڕەتیەکان ڕوبەڕویە و بە نانەوەی کیشە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دیهەوەی خوەی لە قەیران رزگار بکات.
سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان باوەڕی وایە کە بومباران کردن و بەزاندنی سنووری قانونی وڵاتیکی دیکە لە ژێر هەرناۆنیشانێک و بە هەر بەهانەێک مەحکوومە و ئەرکی کۆمەڵگای نێونەتەوەی، هاوپەیمانان و بە تایبەتی ئامریکایە کە پێش بە قوڵدڕییەکانی ڕژیمی یاغی کوماری ئیسلامی ئێران بگرن و سنوورێک بۆ دەسدرێژیەکانی دا بنێن.
سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان بومباران و دسدریژیەکانی کوماری ئیسلامی ئیران بە توندی مەحکوم دەکات.
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان
شورای مەرکەزی
١١.٠٩.٢٠٢١