Home / چەوەری پەخش بیەن / نوێنه‌رێكی كاكه‌ییه‌كان: له‌ژێر كاریگه‌ری ئێران له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پتشگوێخراوین

نوێنه‌رێكی كاكه‌ییه‌كان: له‌ژێر كاریگه‌ری ئێران له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پتشگوێخراوین

96dcadc9098c0a38aa9708246d500ba2_L كاكه‌ییه‌كانی كوردستانی باشوور نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ  هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران  له‌به‌رامبه‌ر یارسانه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ و بێڕێزیكردن پێیان ده‌رده‌بڕن.

 

یارسانەكان ، یەكێكن لەو  ئایینیانەی ، كە لە پاڵ ئایینیەكانی دیكه‌ی  كۆماری ئیسلامی ئێران و شیعەكانی ئەو وڵاتەدا دەژین. بەڵام به‌پێی گوته‌ی خۆیان وێرای ئەوەی ئێران كورسی كەمە ئایینیەكانی بۆ پەیڕه‌وانی ئەو ئایینە  ڕه‌وا نه‌بینیوه‌ ده‌شچه‌وسێنرێنه‌وه‌.

 

“ئاكۆ شاوەیس” كەسایەتی دیاری كاكەیی و نوێنەری كاكەییەكانی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ  (باسنیوز) گوتی: “زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار كەسی په‌یڕه‌وی یارسان لە كۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و دووەم كەمینەی ئەو وڵاتەن لە دوای موسڵمانە سونەكان ، بەڵام حكومەتی ئێران یارسانەكان دەچەوسێنێتەوە و دژایەتیان دەكات”.

گوتیشی: “دژایەتی كردن و بێرێزكردن بەرامبەر یارسانەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، كە یارسانەكان كوردن و ئایینەكەشیان كوردییە، ئەوانیش دژایەتی كورد دەكەن ، بۆیە دژایەتی یارسانەكان لەو وڵاتەدا دەكرێ‌ ، واتە هۆكارەكەی  هەم مەزهەبییە و هەمیش سیاسی”.

 

ناوبراو زیاتر گوتی: “بەلای ئێرانەوە گرنگە ، كە یارسانەكان لەناو جمهوری و پەرلەمانی ئێراندا دەنگ و ڕەنگ و داواكارییان نەبێت ، ئەمەش كاكەییەكانی كوردستانی باشووری نیگەران كردووە لەو دۆخەی ، كە لە وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕووبەڕووی یارسانەكان دەبێتەوە”.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ (27-2-2016) گروپێكی توندڕەو لە شیعەكانی ویلایەتی فەقی لە شاری (شائاباد) چوونەتە ناو (جەمخانە) ی یارسانەكان لە شارەكەدا و مەڕوماڵاتیان بردووەتە ناو حەوشەكەی و داویانە لە خەڵك و سوكایەتیان بەرامبەركردوون”

 
بەپێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان ، كاكەییەكان لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی (200 بۆ 250) هەزار كەس دەبن و هەرچەندە هەوڵیانداوە ناویان لەناو دەستووری هەرێمی كوردستاندا بهێنرێت ، بەڵام تا ئێستە هەوڵەكان وەك پێویست ئەنجامی نەبووە.

 

ئاكۆ شاوەیش ، لەبارەی هەوڵەكانیان لە كوردستانی باشوودا گوتی: “هەوڵمانداوە لە حكومەت و پەڕلەماندا نوێنەرمان هەبێ‌ و لە كاتی كێشەكاندا بتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین ، هەندێك لەو هەوڵانەش جێبەجێ‌ بووە ، بەڵام به‌شێكی كه‌مه‌”
نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، زیاتر گوتی: “لەماوەی وه‌ستانی كاره‌كانی پەڕلەمانی كوردستان و ئەو دۆخەی هەرێمی پێدا تێپەڕبووە ،هەستمانكردووە ، كە كۆماری ئیسلامی ئێران كاریگەری هەبووە لە سەر حیزبەكانی زۆنی (سەوز) و تا ڕادەیەك خاوبوونه‌وه‌یان له‌ پشتگیری ئێمه‌ پێوە دیارە”.

بازدیدها: 45

دیدگاهتان را بنویسید