Home / چەوەری پەخش بیەن / تەقینەوە خوێناوییەكانی قامشلۆ

تەقینەوە خوێناوییەكانی قامشلۆ

تەقینەوە خوێناوییەكانی قامشلۆ
رووداو – قامشلۆ
رۆژی چوارشەممە 27-7-2016، دوو تەقینەوەی گەورە لە قامیشلۆ روویاندا، تەقینەوەی یەكەمیان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گەڕەکی غەربی كردە ئامانج، كە زۆربەی وەزارەتەكانی رۆژئاوای كوردستان و فەرمانگە و نووسینگەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD ی لێن، تەقینەوەی دووەمیش لە هەمان شوێن روویدا، كاتێك خەڵك و تیمەكانی فریاكەوتن بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییان گەیشتبوونە شوێنی رووداوەكە.

بەهۆی گەورەیی تەقینەوەكان سات بە سات ژمارەی شەهید و برینداران لە بەرزبوونەوەدایە و خەڵكێكی زۆر كەوتوونەتە ژێر دار و پەردووی دوكان و خانووە رووخاوەكان، كە 15 ماڵ و 30 دوكان بەتەواوی خاپوور بوونە. سەرچاوەكانی رووداو ژمارەی قوربانییان بە 40 شەهید و زۆرتر لە 100 بریندار دەخەمڵێن،

بازدیدها: 19

دیدگاهتان را بنویسید