بنەمالەکەمان بە هۆی زوڵم و زۆری حاکمانی ئیرانی پاش سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئیران ئاوارەی ئیراق بوون. من لە کەمپی ئەڵتاش لە بنەمالەیەکی یارەسان و شۆرشگیر لە دایک بوم. وێرای هەژاری و نەداری و ژیانی
ئاوارەی خۆێندنی سەرەتای و ناوەندیم لە رۆمادی تەوای کرد و بۆ خۆێندنی علومی سیاسی لە زانکۆی ئەنبار دەستم بە خۆێندن کرد. لە سالی ٢٠١٣ وەک پەنابەر لە وڵاتی دانمارک وەرگیرام.
لە سەرتادا وەک دیڵمانج دەستم بە کار کرد پاشان بۆماوەی ٤ سال لە رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی وەک یوو ئێن، خاچی سووری نێونەتەوی، ئایی ئار دبلیوو، سەفارەتی ئەمریکا و هەروەها دەگەل ریکخراویکی مروویی ژاپۆنی
بە نیوو جی مێنت، ئیراق و ئۆردۆن و سوریە کارم کردۆە .
ئەرکەکانی من لەو ریکخراوانەی سەرەوەی زیاتر هاوکاری مرۆیی و ئینسانی بوو. بۆیە بە خۆێندنەوەیەکی لەسەر ولاتی دانمارک هەمبوو بۆم روون بۆوە کە دانمارک یەکێک لە باشترین ولاتەکانە کە بها مرویەکان لەم
وڵاتە بە باشی نەهادینە کراوون و گرینگی تایبەتیان هەیە. ئەوەش دەتۆانی داهاتویەکی باش بۆ لەباری کار و هەم لەباری مەجال بۆ گەیاندنی دەنگی کپکراوی نەتەوەکەم بە جیهانی دەرەوە برەخسێنێت.
هەموکات مرۆف زیاتر خەمخۆری هاوزمان و هارەگەزی خۆی دەبیت ئەویش لە دەربەدەری و لەکاتی لێقەوماندا. بەلیە لەباری دروست کردنی پەروەندە سیاسی و کۆمەلایەتی بۆ خەلکە لێقەوماوە و باس لە سەر هیزە کوردیەکان
و ناساندنیان بە یو ئین و خاچی سور گەیاندنی خۆاردن و خۆاردنەوە وکەل و پەلی پیویست و پێکهێنانی کۆمتەیەکی بەریبەری بۆ پەنابەران و … بە دلەوە هاوکاریمان دەکرد.
لەراستیدا هەمو کارێک گرفت و کێشەی خۆی هەیە. من پەیوەندیەکانم دەگەل ئەم ریکخراو مروفدۆستانە نەپساندبۆوە . بۆیە کاتێکی رێکخراوی جیمینت کۆنفرانسی سالانەیان خۆی گرت منیشیان ئاگادار کردەوە. کاتێک ئەوان
لە کێشەی سەفەر و پاسپۆرت ئاگادار بوون ئەوان بە هاوکاری ولاتی ژاپۆن هەموو ئاسانکاریک هەر لە ناردنی ویزا و سروفاتی سەفەر و فرۆکە و شۆنی مانەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بۆ ئامادە کردم.
لەسەر ئەوبرۆایەم ئەرکی هەر تاکێکی کوردە کە تاگەیشتن بە ئامانجەکانمان لە هەمو دەرفەتکان کەلک وەربگریت. بۆیە پاش هاتنم بۆ دانمارک و ئاشانبونم دەگەل رەشید قازی بە
هاوکاری یەکتر بەردی بناخەی کورددانسک کە پێشتر بە نیو کۆمەلەی کوردی بوو دامەزراند. تا لەم رێگاوە زیاتر ئێمە و دانمارکیەکان دەگەل کلتوری ئەکتر ئاشنا بین.
ئەم ریکخراوە زیاتر کارەکانی باس لەسەر رۆژهەلاتی ناوینە. بەم پێیە نۆینەرایەتی زۆربەی کۆر کۆمەلەکانی ولاتانی رۆژهەلاتی وەک میسر قەتەر سعودی ئیران، ئیراق، فەلەستین و دوبەی… تیدابەدی دەکریە. بەشداربۆکان
لەم کۆنفرانسەدا کۆ بۆ ئەو کەسانە رادەگرن کە ئەم ریکخراوە بانگی کردون. من باسێکی تێر تەسەلەم لەسەر روداوەکانی هەلەبجە،هاتنی زلهیزەکان بۆ ئیراق و ئەفغانستان و دەستتیوەردانەکانی ئیران لە ناوچەکەدا،پێشلکردنی مافی مروف و کوشتن وبرینی یەزیدیەکان لە شەنگال وئعئدامی
لاوان لە ژیر ١٨ سال لە ئیران کرد کە پێشوازێکی زۆری لێکرا. بانگێشتنەکەم لە لایەن هەمان رکخراوی مروف دۆستی ژاپۆنی بوو تا لە کۆنفرانس سالانەیان باسێکی تێر و تەسەل لەسەر کێشەی سەرەکی کورد لە هەر چۆارپارچە و ئەنفال یەزیدیەکان ولە شەنگال ، کیمیابارانی هەلەبجە، سەردەشت،
زەردە، شەری حیماسی کوبانی هەروەها کێشەی کەمە نەتەوەیەکانی وەک یارەسان ، یەزیدی، کاکەیی و زولم و زۆری ولاتەکەنای ناوچە دەرحەق بە کورد و داوخۆازەیەکانی قسەم کرد.
ئەوسال لەماوەی مانگێک سەفەرەکەم چاوپێکەوتنم دەگەل زیاتر لە سی کەسایەتی ئەکادیمی و زانکۆیی و رێکخراو کارەبەدەستی حکومی و هەریمی کوردستان هەبوو کە گرینگتریانان دەکرێ ئاماژە بکەم بە بونیاد مرویی “جیمسیک
یوفجی”، رێکخراووی حقوقی “سۆجیزی” ، رێکخراوی “جیم نێت”، نۆێنەری ریکخراوی نەتەوەیەکگرتۆکان ئاغای ناومی کاوەهارە، نۆێنەری دەرەوەی یو ئێن لەم وڵاتە، دانیشتن دەگەل ناکی تاکیدا و ئاناکیسا ماموەستای زانکۆی تاسۆکوبا و کالیفورینا ساتیابارا، جاوپێکەوتن دەگەل کینۆ شینا
بەرپرسیی کۆمەلەی دۆستایەتی کورد و ژاپۆنی، فالارسی بەرپرسی کۆمەلەی کورد، و نۆێنەری حکومەتی هەریم کوردستان کۆمەلەی قوربانیان هەلبجە بەریزان کاک خدر کەریم محمد و ئاوارە حوسین و بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەروەی ژاپون لە ئۆردۆن و هەولیر و ئیراقی واتە اغای ماتی ساتوکە
و یاریزانی ناوداری تۆپینی ئەم ولاتە واتە ناکاتا جاوپێکەوتن و دانیشتنم هەبۆە. جگە لەوانەش دەگەل یوکوفی تاکیوچی ڕۆژنامەگەری ناوداری ژاپۆنی و بەرپرسی عیلاقاتی میسر و ژاپۆنیش وتوویژم هەبوو. لە هەمو ئەوچاوپێکەتنانەدا بە جۆرەی تۆانا باسی دۆزی کورد ە هەلکەوتوی و
کلتور و نەریت و کێشەکانی لێدۆان و شیکردنەوەم هەبوو کە دەگەل پێشوازی گەرم بەرەو رو بوو. جگە
لوەش لە زانکیە فیمی سەر سنورەکان بەرهەمی بەهمەنی قوبادیامن نیشان دا کە دەگەل پێشوازیکی بی وینە روبەرو بوو.
بە بروای من دەبی بەدوور لە چۆار جێوەی تەسکی حیزبیایەتیدا کێشەی رەوای کورد بە دام دەزگای برێاردەرەکان بگەیەنین. بۆ ئەم مەبەستەش پێوستە لابیگەرێکی کورد پێک بێنین تا بتۆانین دەنگی کورد بە کۆی بیرورای
گشتی بگەینین و کارایمان لەسەر بریاراتی ولاتە بریاردەرەکان هەبیت.
بەداخەوە دەبی بلیم کە کێشەی کورد لە بیرو راگشتی بە باشی نەناسروە. زۆربەی کۆمەلە و ئای ئینجیەکانی ژاپۆنی هەر ناوی یارەسان و کاکەی و یەزیدیان نەبیستو. بۆیە کاتێک کاسانی وەک من بەتایبەتی من ئەم باسەم
بەوردی بۆ شی کردنەوە یەکجار زۆر شاد و خۆشحال بون. ئەوانیش بەلێنێان دا بە جۆرەی تۆانای خۆیان لە نوسراوە و بیرورای گشتیدا باسی زیاتر لێوە بکەن. بەلام لە لایەن دەولەتی ژاپۆن و زۆربەی سیاسەتمەدارەکانی دۆزی کورد بە باشی ناسراوە و بۆ نمونە بەریز کینو شیتا لەسەر
دۆزی کورد وکردەوەکانی داعش و کەسایەتی مەزنی بارزانی کتێبێکی بە ژاپۆنی نوسیوە. ناوبراو لە لایەن بارزانیوە چەند جار خەلاتیش کراوە.
ئێمە نەتەوەیەکی ٤٠ بۆ ٥٠ میلۆنین کە کەیانی سیاسیمان نیە. بۆیە ئەرکی هەرتاکێکی کورد بەتایبەتی لاوەکانە کە دەبی مایە لەخۆمان دابنین و لە ئامراز و ئیمکاناتی ئەم ولاتانەی کە تیدا دەژین کەلک وەربگرین
خۆمان بە چەکی زانست تەیار بکەین و بۆ دۆزی رەوای کورد ومافەکانمان تێبکۆشین تا نەسلی داهاتو ببنە خاوەن ژێانێکی ئاسودە و
سەردەمێانە.
ئازاد جه وان
بازدیدها: 58
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website