Home / چەوەری پەخش بیەن / سوپای عێراق لە دوێنێوە 9 گوندی لە داعش سەندوونەتەوە

سوپای عێراق لە دوێنێوە 9 گوندی لە داعش سەندوونەتەوە

رووداو- گەیارە

لە دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، سوپای عێراق بە ئاراستەی شارۆچکەی حەمام عەلی لە پێشڕەویدایە و ئامانجیشی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکەیە.

فەرهاد دۆڵەمەری، نێردراوی رووداو لە سنووری شارۆچکەی گەیارە رایگەیاند، سوپای عێراق لە سنووری شارۆچکەی گەیارە بەرەو ئاراستەی حەمام عەلیل لە پێشڕەویدایە و ئامانجی سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی حەمام عەلیلە.

سوپای عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ توانی 9 گوند لە سنووری گەیارە بەرەو ئاراستەی موسڵ کۆنترۆڵبکاتەوە و ئێستاش دەستی بە هێرشکردووەتەوە لەو سنوورە.peshmerga

لەبارەی هێرشەکانی سوپای عێراق، نێردراوی رووداو گوتیشی”سوپای عێراق دەڵێت لە شەڕەکەی دوێنێدا کە سوپای عێراق 9 گوندەکەی کۆنترۆڵکردووەتەوە، چەکدارانی داعش تەنیا 15 خولەک شەڕیان کردووە و ئەوەش پیشانیدەدات کە داعش توانای شەڕکردنی وەک جاران نەماوە”.

لەبارەی ئەوەی سوپای عێراق چەند کیلۆمەتر لە شاری موسڵ دوورە فەرهاد دۆڵەمەری گوتی” ئێستا سوپای عێراق تەنیا 22 کیلۆمەتر لە شاری موسڵ دوورە و بەپێی پلانەکەی ئەمڕۆش سوپای عێراق دەیەوێ گوندی عەباسییە کۆنترۆڵبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە ناوچەی حەمام عەلیل و بەوەش چەند هەنگاوێکی دیکە لە دەروازەی موسڵ نزیکدەبێتەوە”.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016 قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە میحوەری خازر و گەیارە لە سێقۆڵەوە دەستیپێکرد، ئۆپەراسیۆنێک تێیدا هێزی پێشمەرگە توانی پێشڕەوی بکات نۆ گوند کۆنترۆڵبکاتەوە.

هێزەکانی پێشمەرگە توانیان گوندەکانی باسەخڕە، تەرجەلە، باسگردان و شێخ ئەمیر و گوندەکانی بەدەنەی گەورە، بەدەنەی بچووک و کەبەرلی کۆنتڕۆڵبکەنەوە و سوپای عێراقیش لە سنووری گەیارە بەرەو ئاراستەی حەمام عەلیل 9 گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل

ده‌كه‌وێته‌ به‌شی باشووری شاری موسڵ و 30 كم له‌ سه‌نته‌ری موسڵ نزیكه‌ و دانیشتوانی عه‌ره‌بی سوننه‌ن و سه‌ر به ‌هۆزی “ئه‌لجبوور”ن. ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی گه‌شتیارییه‌ و له‌ به‌شی رۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌ رووباری دیجله‌ تێده‌په‌ڕێت.

رووبه‌ری حه‌مام عه‌لیل 275 هه‌زار دۆنمه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانیی به‌پێی دوایین ئامار، 70 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. خه‌ڵكی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ زۆربه‌یان سه‌ر به‌ هۆزی “ئه‌لجبوور” ن. حه‌مام عه‌لیل دوای رۆژێك له‌ كۆنترۆڵكردنی موسڵ، كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی داعش.

رووداو- گەیارە

http://rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/181020163

بازدیدها: 31