تەنیا گرفتی کۆمەڵگەی کوردستان بوونی قەیران و ماڵوێرانی بۆ زۆرینەی جەماوەر بەهۆ ی جۆراوجۆری وەک هێرش و پەلاماری داعش و دەوڵاتانی سەرکوتگەری ئێران، تورکیە لەلایەک و سوریە و عێراق لەلایەکی دیکەوە، بەڵکو کردوەی ئەولایەن و هێزانەیە کەلەوێ وەک ئەکتەر لەساحەی سیاسی کوردستاندا بوونیان هەیە و دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. ئەوان هەتا ئێستا نەیانهێشتووە بناخەکانی کۆمەڵگەیەکی یاسایی بەدوور لەدەەستێوەردانی حیزبی لەهەموو کاروبارەکان، تەنانەت لەژیانی ئاسایی تاک و جەماور، سەقامگیر بکرێت. لانی کەم ٢٥ ساڵە جەماوەریان لەچاوەڕوانیدا ڕاگرتووە. کە دێتە سەرباس و موناقشەی سیاسیش، ئەوان خۆیان بە پارێزەرانی دیموکراسی و مافی جەماوەر دەزانن، بەڵام دیموکراتبوون بۆ ئەوان تەنیا قسەیە و هیچ بنەمایەکی یاسایی و باوەڕپێکراوی نیە. دو جەمسەریی حیزبین کەبوون بەتایفەیەکی گەورە لەژێردەستان و کاربەدەستانێک کەهەموو دەستگادەوڵەتیەکان دەچەڕخێنن و چیان پێ خۆش بێت لای دەبەن و دایدەنێن. کەواتە دیموکراتبوون بۆ ئەوانە تەنیا وەک ئیدیعایەکە کە جەماوەری پێ چاوەڕوان بکەن. لەبەرئەوەی ڕێزگرتن لەڕاپرسی و دەنگوبیروڕای جەماوەرە کە حاستی دیموکراتبوونی هێزولایەنەکان ئاشکرادەکات. جەماوەریی کوردستان لەباشور بەهەموو شێوەیەک بەدەسەڵاتی ملهۆڕانەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێعتراز دەکەن کەب

ەپشتبەستن بە تورکیە، بەسەرجەماوری خەڵکی داسەپاندووە. یەکیەتی نشتیمانیش بەهەمان شێوە هەوڵ دەدات کە لەکێبڕکێیەکە بەجێ نەمێنێت و دۆستایەتی قوڵی خۆی بۆ کۆماریی ئیسلامی ئیرانەوە دوپات بکاتەوە. ئەوەی بۆ ئەوان گرینگ نیە، ڕاوبۆچوون و دەنگی جەماوەرە ئەگینا هاتوچۆی ئەوان بۆ تاران و ئانکارا دوپاتکردنەوەی مەقامی خزمەتکاریی وملشکاوی ئەوان بەودەسەڵاتانە نەدەبوو، بەڵکو دەبوو بە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و جیددی، کەبانگەشە و ویستی جەماورەیی گەلەکەمانی تێدا دەبوو. جەماوەریی کوردستان، بەتایبەت لەباشور لەم ساڵانەی دوای شەڕیی کەنداو هەموو شێوەکانی چاوەڕوانی و ئەگەری بەشداریان لەساحەی سیاسەت و بوارەکانی دیکەی خەباتی مەدەنی تاقی کردوەتەوە، لەبەشداری لەدەنگدانەوە بگرە، هەتا کۆکردنەوەی ئیمزا و دەنگ بۆ گۆڕینی دۆخەکە و گەیشتن بەمافەکانیان تا دەستبردن بۆ چەک و ڕاماڵینی هیزی وەک داعش. ئێستا نیگەرانی جەماوەر لەوەدایە کە ئەوگرفت و قەیرانە هێندە گەورە بنەوە کە ئەوگرفتانە ئیتر بڕوا و متمانەی جەماوەر تێک بشکێنێت کە ناچاریان بکات سیستەمی سیاسی داسەپاو بەسەریان، تێک بشکێنێن. چارەسەریی ئەوگرفتانە پێویستی بەپێداچوونەوەیەکی جیددی هەیە. ڕوانینی پارت و ڕێکخراوەکوردیەکان پێویستی بەگۆڕان و نوێبوونەوە هەیە، ئەگینا گرفتەکان لەقۆناخی دوایی دا دەبن بەهۆی ناڕەزایەتی، و پاشان هەڵوێستی توندی جەماوەریی، و زۆرینەی جەماوەر ئیتر ئەودۆخە قبوڵ ناکەن. ٢٥ ساڵە جەماوەر چاوەڕوانی ئەوەیان کردوە کە دەسەڵات لە کەسایەتیەکان و حیزبەکانەوە بگوێزرێتەوە بۆ ناو ناوەندە دەوڵەتیەکان و سەروەرەیی دەستگەی قەزایی بپارێزرێت و خزمەتگوزاریی جەماوەریی بکرێت بەبەشێک لە دەستگای بەڕێوەبەریی وڵات. ژیان و گوزەرانی جەماوەر باش بکرێت و دادوەریی لەهەموو بوارەکاندا بپارێزرێت و مافی سەرەتایی تاک و جەماەر ڕێزی لێ بگیرێت. کاتێک ئەمانە هیچکامیان بەشێوەیەکی مرۆڤانە و دادوەرانە بەڕێوە ناچن، ئەدی چاوەڕوانی چی لەجەماوەر دەکەن؟ یەکێک لەخاڵەگرینگەکانی دیموکراسی ئەوەیە کە جەماوەر ئاگاداریی هەڵوێست و سیاسەتەکانی دەوڵەت و بودجە و داهاتی وڵات بن، کاتێک هەموو ئەم کارانە بەنهێنی و دوور لەچاوی جەماوەر و لێکۆڵەران و شارەزایانی بوارەکانی ئابووری و بازرگانی دەکرێت، کوا ئەمانە دەتوانن باسی سەروەریی جەماوەر و ڕێزلەکۆمەڵانی خەڵک بکەن. ڕاستە کە من وەک ئەوکەسانە بیرناکەمەوە کەخۆیان بەبەشێک لەوحیزبانە و دەستگاحکومەتیەکان دەزانن، بەڵام ڕخنەگرانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیمواکراتیک دەبێت مافی ئەوەیان هەبێت کە ئەوپرسیارە ئاڕاستەی ئەودەسەڵادارانە بکەن کە باشە بیر لەوە ناکەنەوە کە خەڵک ناچار دەبن بۆ هێنانەخوارەوەتان، چارەنووس و داهاتووتان ڕەش بکەنەوە. لەلای ئەمانەوە هەتا ئێستا دەنگی ناڕازیان بە هەڵسوکەوتی نەشیاوی وەک سوکایەتی و کوشتن و لەناوبردن چارەسەرکراوە. مرۆڤ چۆن دەتوانێت وڵامی گونجاو لەوکەسانە وەربگرێتەوە کە هیچکام لە مکانیزمەدموکراتیەکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و لەوانە مافی جەماوەیی، بەڕەسمی ناناسن. ئێستاش درەنگ نیە و دەرفەتی ئەوە هەیە هەولێر و سلیمانی بکرێن بە ناوەندێک کەلوێدا سەروەریی و مافی جەماوەریی تیا پارێزراوبێت و پەرلەمان کاریی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە.
باقی تالبولعیلم
٢ی نوامبری ٢٠١٦
یارسان میدیا
بازدیدها: 35
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website