رووداو – هەولێر
حکومەتی سووریا داوا لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG دەکات لەماوەی مانگێکدا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و سەرجەم گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب بچنەدەرەوە، گوتەبێژی هەدەپەش دەڵێت سووریا و تورکیا لە هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆن و فشار لەسەر كورد زیاتر دەكەن.
ئایهان بیلگەن، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان HDP، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە، لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند “رژێمی ئەسەد و تورکیا لە هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆن لەنێوانیاندا”.

گوتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەش دا رەنگە لەمەودوا نەک تەنیا لە رۆژئاوای کوردستان، بەڵكو لە شارەکانی دیکەی سووریاش فشارەکان لەسەر کورد زۆرتر بکرێن.
بازدیدها: 58
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website