ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان وە بێ بشداری بش زوریک لە کوردکانی روژهلات راگیندرا.
شایانی باسە لە ئەم کوبۆنەۆە زوربە کوردە کانی روژهلاتی کوردستان کە یارسان یا شیە ن، بانگە هێش نە کراوان.
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان
١٥-١٦/٧/٢٠١٧
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک، لە رۆژانی١٥ و ١٦ ی مانگی ٧ی ٢٠١٧ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەلاری هونەر بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و پەڕلەمانتار و مامۆستایان زانکۆ، هەروەها نوێنەری رێکخراوە مەدەنیەکان و لێکۆڵەروان و کەسایەتی سەربەخۆ و رۆشنبیران و زانایانی ئاینی لە هەرچوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات کۆبوونەوەی راوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستانی ئەنجام دا.

دوا بە دوای هێنانوبردنی مەلەفەکانی پەیماننامەی سایکس پیکۆ ساڵی ١٩١٦، بۆ ماوەیەک و بە پەیمانی لۆزان خاکی کوردستان دەکرێت بە چوار پارچە. لە هەر یەکێک لەو چوار پارچانە، گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی شۆڕش و راپەڕینی کردووە و تێکۆشاوە. ئەم هەوڵ و تێکۆشانانە کۆمەڵێک دەستکەوت و پێشکەوتنیان بە دەست هێناوە. ئێستا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕێکی گەورەی هاوشێوەی هەر دوو جەنگیی جیهانی لە ئارادایە. لەلایەکەوە دەکرێ دەروازەی دەرفەت لە سەر کورد بکاتەوە و لەلایەکی دیکەوە دەتوانێ ببێت بە زەرەر و مەترسی گەورە. ئەو دەسەڵاتە داگیرکەرییەی کە نکۆڵی لە هەبوونی گەلی کورد و هەوڵی تواندنەوەی دەدات ئەمڕۆ بە لاوازترین رۆژگارەکانی ژیانی دەسەڵاتداری خۆیدا گوزەر دەکات. زۆرینەی هێزگەلیی نێونەتەوەییش تا رادەیەکی زۆر دەخوازن ئەم هێزانە کە ئیدی کەمتر کەڵکیان هەیە و زیاتر زیانیان پێ دەگەیێنن، بگۆڕدرێن. دیارە ئەم دۆخە دەرفەتێک بۆ خەباتی ئازادیخوازی گەلی کوردستان دەڕەخسێنێت.
داگیرکەران خۆشیان ئەمە دەزانن، سەرەڕای هەموو لاوازی و ناکۆکیەکانیان، هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەک هاوکاری یەکتر بکەن تا پێکەوە نەهێڵن کورد بە ئامانجی خۆی بگات. دوژمنانی کورد سازش بۆ یەکتر دەکەن و بە شێوەی جیاواز سەری خۆیان بۆ هێزی نێونەتەوەیی دادەنەوێنن، تا هیچ کەس هاوپشتی لە گەڵ کورد نەنوێنێت.
ئەو جۆرە ڕێککەوتن و سیاسەتە بۆ کورد جێی مەترسیە و زەرەرمان پێدەگەیێنێ، بەڵام لە ڕاستییدا مەترسیی سەرەکیی بۆ کورد پارچەپارچەیی و ناتەبایی و ناکۆکیی ناوخۆیە. دەبێت ئێمە بە دەست و برد ئەم پارچەپارچەیی و ناتەبایی و ناکۆکیانەی ناوخۆمان چارەسەر بکەین تا ڕێگا لە گەف و هەڕەشەی داگیرکەران بگرین و هاوکاتیش بەو یەکیەتی و یەکدەنگی و یەکسەنگەریەمان دەتوانین ئەو ستاتویە وەدەست بخەین کە پێمان باشە و خۆ بگەیەنینە ترۆپکی ئازادی.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک، لەگەڵ هەموو دینامیکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کوردستان لەوە بە ئاگان و دەزانن کە دەبێت ڕێگا لەم مەترسییە بگیرێت، بە ئامانجی سازکردنی یەکیەتیەکی نەتەوەیی تێ بکۆشین. دوا هەوڵ و هەنگاومان کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە هیمەتی هەموو لایەک کرا. بەڵام مخابن، لە بەر هۆکارگەلی جیاواز نەتوانرا ئەو ئامانجە بپێکێت و ئەو سەرکەوتنە وە دەست بهێنێت کە پێویست بوو بکرایە. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ڕێکخستنە سیاسیەکانی کورد و کوردستانی سوودیان لەو ئەزموونە وەرگرتووە و هەر لەبەرئەوەیشە دەمانەوێت بە هەنگاوی ئارام و ئەمینەوە پێ هەڵبگرین، بەڵام ئەمجارە چوست و چالاک. ئەم کۆبوونەوە ڕاویژکاریەی ئێستا بریتییە لە یەکەم هەنگاو بەرەو ئەو ئامانجە مێژووییە. هەم پارتە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەم ڕۆشنبیر و نووسەر و زانایانی ئایینی و بەتایبەتیی ژنانی کورد و رێکخراوە مەدەنیەکان کە لەو بوارەدا چالاک و بەدەربەستن بە گەرمی لەناو ئەم هەوڵدانەدا بوون و بەشدار بوون. دیارە ئەمە مایەی دڵخۆشییە بۆ هەموومان و هیوا بەخشە.
بەئامادەبوونی زۆرینەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان جگە لە چەند حیزبێک بە ئەرێنی وەڵامیان بە داوەت و بە بەشداریکردنەکە دایەوە و گفتوگۆ و راگۆڕینی هاوڕێیانە و دۆستانەی خۆیان بەیان کرد. یەکێک لە داوا سەرەکیەکانی هەمووان ئەوەیە کە هەموو تاک و لایەن و هێزێکی کورد پێویستە هەوڵی بەهێزکردنی یەکیەتی نەتەوەیی بدات و کۆنگرەیەکی گەورەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیی بەهێز پێکبهێنین و هەروەها ئامادەیی خۆیشیان دەربڕیووە کە هەر جۆرێک لە ئەرک و کار کە پێیان بسپێردریت لە ئەستۆ بگرن و ئەنجامی بدەن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سوپاسی هاوڕێیانەی هەموو بەشداربووانی ئەم هەنگاوە پیرۆزە دەکات. لە سەر بناغەی گفتوگۆ و پێشنیاری تەواوی بەشداربوون ئەم ئەنجامنامەیە دەخەینە بەر دەم رای گشتی.
١. هەموو پارت و ڕێکخراوەیەکی سیاسی و کەسایەتی هێژا کە لە کۆبوونەوەی ڕاوێژدا بەشدار بوون، تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە پێویستیی هەرچی زووتری بەهێزکردنی یەکیەتی نەتەوەییە بەیان کرد.
٢. هەموو بەشداربووان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە کۆبوونەوە و چالاکیی لەم جۆرە هەتا بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بەردەوام بێت و هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردەوە کە بۆ هەنگاوەکانی ئاییندە ئامادەی کار و لە ئەستۆگرتنی ئەرکن.
٣. بەشداربووان پێیان وایە لایەنی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤی ئەزموونی ساڵی ٢٠١٣ لەبەرچاو بگیرێت. هاوکات پێویستە هەنگاوەکانی ئاییندە ئارام و بە سەرنج و دڵنییا هەڵبگیرێن و راوێژ و گفتوگۆی پێویست بکرێت و هاوڕایی گشتیی دروست ببێت.
٤. پاش ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە، بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ و دانوستاندنی پێویست بۆ داڕشتنی ڕێباز و پلان و نەخشەڕێ، خاڵی سەرەکی خەبات بێت بۆ بەهێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی و دەبێت رووەو قۆناغی دووهەم پێ هەڵبگرین.
٥. پلانی تۆکمە و ڕێبازی یەکیەتی نەتەوەیی وگیانی هەمئاهەنگی، کلیلی پێکهاتنی یەکیەتی نەتەوەیی کوردستانە، لەبەرئەوە دەبێت ئەم بابەتە هەم لە لایەن پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هەم لە لایەن ڕۆشنبیر، نووسەر، زانایانی ئایینی، ئەکادیمیسیەن و چالاکوانانی دیکەوە، بە بەشداریی چالاکانەی ژنانەوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان و قووڵ، گفتوگۆی لە سەر بکرێت. بۆ کۆبوونەوەیەکی وا شایەنباسی راوێژیی ئێمە دەبێت لە هەموو پارچەیەکی کوردستان (ڕۆژهەڵات، باکوور، باشوور و ڕۆژئاوا) و لە ئەوروپا و تاراوگە خەباتێکی دەوڵەمەند و فرەلایەن بکەین. ئامانجی ئێمە لەم هەنگاوی دووهەمە ئەوەیە کە لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی راوێژدا، بە بەشداری هەموو دینامیکەکانی پارچەکانی کوردستان و ئەوروپا و دونیا، ئەنجامنامەیەکی کۆنکرێت و ڕوون ئامادە بکرێت.
٦. هەروەکو ئەم کۆبوونەوە ڕاوێژییە، گرینگە کە هەموو بەشداران بە پێی توانا لە کار و ئەرک و چالاکیەکاندا بەشدار بن. ئەوانەی ئەم جارە بەشدار نەبوون یان نەیانتووانی بەشداربن، لە کۆبوونەوەی راوێژی دووهەمدا بەشدار بن و ئەرک و کار لە ئەستۆ بگرن.
٧. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک، درێژە بە ئینسیاتیڤی خۆی بۆ ئەنجامدانی دووهەمین کۆبوونەوەی راوێژ هەڵ دەگرێت. هەروەها کار و خەباتی خۆی بەرفراوان دەکات تا ئەو بەڕێزانەی دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیش کە دەیانەوێت بتوانن لەو کار و خەباتەدا بەشدار بن.
٨. پاش ئەو کار و خەباتە، ئەوا دەچینە ناو قۆناغی سێهەمینی ڕاوێژەوە. لە کۆبوونەوەی دووهەمی راوێژکارییدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، کۆمیتەیەک دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی ئەرکی قۆناغی سێهەم بگرێتە ئەستۆ. لەو کۆمیتەیەدا دەبێت نوێنەرایەتیی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان و کەسایەتی سەربەخۆ هەبن. هەروەها هەوڵ بدەین کە ئەو پارت و رێکخراو و کەسایەتیانەی لە ڕۆشنبیر و ئەکادیمیسیەن و هتد. تا ئێستا بەشدار نەبوون بەشدار بن. گەلی ئێمە بە بایەخەوە چاوەڕێی سەرئەنجامی هیوابەخش و ئیجابی و کاریگەرن و دەبێت ئێمە لەسەر بناغەی داخواز و هیوای ئەوان چالاک بین و ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆمان بە جێ بگەیێنین. هەر بۆیە دووبارە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوەیەکی سیاسیی و کەسایەتی سەربەخۆ دەکەین خۆ بەدوور نەگرن و ڕۆڵی پێویستی خۆیان بگێڕن. هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامیی داوەتکردن و بانگکردنی ئەوانە دەکەینەوە کە ئەم جارە ئامادەییان نەبووە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک، تکای هاوڕێیی و هاوخەباتیانە لە کەسایەتیە سەربەخۆکان، ڕۆشنبیران، نووسەران و دڵسۆزانی چالاک دەکات کە هەر چاوەڕوانی داوا و داوەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نەبن بۆ پێوەندیی و بەشداربوون، بەڵکو خۆیشیان دەستپێشخەریی بۆ پێوەندیگرتن و بۆ بەشداربوون لە کار و خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا بکەن.
٩. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژ، سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسیی دەکەن و پشتگیریی لە خەبات و تێکۆشانیان دەکەن، پشتگیریی لە ئازادیی ژنانی کورد و تێکۆشینی لاوان و جەوانان دەکەن، داوا دەکەن کە هەمووان واز لە خۆ دوورگرتن بهێنن و لە دیالۆگی هاوڕێیانە و هاوخەباتیدا کارا بن و لەو چالاکیانەدا بەشدار بن کە لە دژی دەستدرێژیی داگیرکەران ئەنجام دەدرێن.
١٠. لە کاتی کار و خەباتی یەکیەتی نەتەوەییدا، پێویستە سوود لە روانگە و پێشنیاری کۆمیتەی یەکیەتی نەتەوەیی ژنانی کورد وەربگیرێت و زەمینەیان بۆ خۆش بکرێت کە لە هەموو کار و خەباتێکدا چالاکانە بەشدار بن.
١١. سەبارەت بە پرسی رێفراندۆمی باشوری کوردستان پێویستە ئامادەکاری یاسایی و سیاسی بکرێت و بە بەشداربوونی هەموو لایەنەکان پێک بێت.
١٢. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژی یەکێتی نەتەوەیی داوا لە هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن بۆ بەرژەوەندی خەباتی ئازادیخوازانەی کوردستان لە یەکتری نزیک ببنەوە. نزیکبوونەوەیان لەیەکتری هێزێکی مەزن بە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان دەبەخشێت و فشار دەخاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە بەردەوامیی لە زیندانیکردن و سێدارەدان و تیرۆرکردنی رۆژانەی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کوردستان دایە.
١٣. بەشداربووانی کۆبوونەوەی راوێژ ئەو هێرشانەی بۆ سەر تەواوی رۆژاوای کوردستان و بە تایبەتیی گەف و گوڕ لەسەر ئەفرین بە هێرش بۆ سەر خۆیان دەزانن و داوا لە خەڵکی کوردستان و رای گشتی دەکەن کە خاوەندارێتی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن. هاوکات داوا دەکەین کە بە زووترین کات ئاوادانکردنەوەی شەنگال دەست پێ بکات.
١٤. گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی گەلانی کوردستان و باوەڕە جیاکان، هەموو پێکهاتە ئیتنیکیەکان و رێزگرتن و یەکتر قەبوڵکردنی یەکتری زامنی خۆشگوزەرانیە بۆ هەمووان و هەوێنی دروستکردنی جڤاتێکی مرۆڤی تەندروست و دیموکراسیە لە ئایندەدا.
هاوکات ئەم گفتوگۆ و ڕاوێژە کە بە بەشداریی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، رێکخراوی مەدەنی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و زانایانی ئاینی و دڵسۆزانی دیکە ئەنجام دراوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێمە گەیشتووینەتە نرخ و بەهایەکی مێژوویی. گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە لەم خەباتە دەڕوانێت. لەبەرئەوە بەرپرسیاریی گەورەتر بۆ کار و خەباتی ئاییندە دەکەوێتە سەر شانمان. لەو بارەیەوە داوا لە تەواوی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمیسیەن و دڵسۆزان و وڵاتپارێزان دەکەین کە لەم کار و خەباتەدا شان بە شانمان بن و بەشداری بکەن، هەروەها خاوەنداریەتی نیشان بدەن. هەمدیس هەموو بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەیەش درێژە بە تێکۆشان بدەن و بیکەن بە ئەزموونێکی بەسوود، بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتری و بەهێزکردنی هیوا بۆ گەلەکەمان.
کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان
١٦/٧/ ٢٠١٧ سلێمانی
بازدیدها: 90
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website
Hi it’s me, I am also visiting this website daily, this site is truly pleasant and the people
are really sharing nice thoughts.
I am actually happy to glance at this website
posts which contains lots of useful data, thanks
for providing these kinds of statistics.
Good day! I could have sworn I’ve been to this site before but after
browsing through some of the post I realized it’s new
to me. Anyhow, I’m definitely happy I found it and I’ll
be book-marking and checking back frequently!
Appreciate this post. Let me try it out.
cheap flights 3gqLYTc
Thanks for a marvelous posting! I seriously enjoyed
reading it, you may be a great author. I will make sure to bookmark your blog and may
come back down the road. I want to encourage one to continue
your great work, have a nice afternoon! y2yxvvfw cheap
flights
If some one wishes to be updated with most up-to-date technologies afterward he must
be pay a visit this website and be up to date
every day. cheap flights 3gqLYTc
What’s up i am kavin, its my first occasion to commenting anywhere, when i read this paragraph i thought i could also make comment due to this brilliant paragraph.
cheap flights 2CSYEon
Just wish to say your article is as astounding. The clarity in your post is just excellent and that i can assume you’re
a professional on this subject. Well together with your
permission allow me to grasp your feed to keep updated with approaching post.
Thank you a million and please continue the
enjoyable work.
Hi, its fastidious piece of writing on the topic of
media print, we all understand media is a fantastic source of information.
Keep on writing, great job!
Hurrah, that’s what I was looking for, what a information!
existing here at this weblog, thanks admin of this web site.