لە ڕێکەفت ١٦ و ١٧سپتەمبر کونفرانسێک لە ژێر ناو ڕاوێژ یەکیەتیی نەتەوەیی ئەڕا ڕۆژهەڵات کوردستان لە لاێان کونگرەێ نەتەویی کوردستان (ک ن ک ) وەڕێوە چی. لەسەر داوەت ڕەسمی ک ن ک هەیئەتێک لە نوێنەراێەتی سازمان دموکراتیک یارسان بەشدار کونفرانسە کە بین.
- هێئەت سدی تەشکیل بی لە منسور جوانمیری ئەندام کومیتە مەرکەزی و مسئول کومیسیون تشکیلات سدی و مستفی اکبری ئەندام سازمان دموکراتیک یارسان بەشدار کونفرانس بین. یەکم ڕوژ کونگرە سات ١٠.٠٠ێ شەوەکی وە دەقەێک بێ دەنگی ئەڕا ڕێز گردن لە گیان بەخت کەرەێل لە ڕێ ئازادی کورد و کوردستان دەس وە کارەکان خوەێ کرد. دویاێ ئەوە پەێام سیاسی کونگرەێ نەتەوەیی کوردستان لە لاێان بەڕێز ڕێبوار کەریم سەروک کونسەێ وەڕێوەبەری ک ن ک پێشکەش بەشدارەێل کونفرانس کریا. دویاێ پەێام ک نک, پەێام لاێانە سیاسی,مەدەنی و فەرهەنگیەکان پێشکەش کریا, کە لە بێشترین پەێامەکان لەسەر یەکیەتی, یەکڕێزی و یەکدەنگی تەمام هێزو لاێانە سیاسی, مەدەنی و فەرهەنگیەکان و وە گشتی نەتەوەێ کورد پاداگریا.

منسور جوانمیری لە کونفرانسی ک ن ک لە استکهولم ٢٠١٧ - سازمان دموکراتیک یارسان یەکی بی لە بەشداران کونفرانس کە پەێام خوەێ پێشکەش کرد. پەێام سیاسی سدی لە تەرەف منسور جوانمیری پێشکەش کریا, پەێام سدی هەم ڕخنە گرانە بی و هەم هەڵگر پەێام و پێشنیارگەل وەجێ بی ئەڕا هێزو لاێانە سیاسیەکان ڕوژهەلات کوردستان و هەم اڕا کاراتر کردن ک ن ک.
- دوم ڕوژ کونفرانس سات ٩.٠٠ دەم شەوەکی وە پەێام ئەفراد موستقڵ و سازمانگەل حقوق بەشەری و لاێانگەل فەرەنگی دەسوە کارەکان خوەێ کرد.
- دویاێ پێشکەش کریان تەمام پەێامەکان پاێان نامە(ئەنجامنامە)ێ کونفرانس کە ١٦ خاڵ لەخوەێ گردوی و هەڵگر باس , نەزەر و پێشنیارگەل هێزو و لاێان و ئەندامان کونگرە بی ئەڕا بەشداەێل خوەنیاوە. دویاێ ئەوە بەشداران کونفرانس نەزەر خوەێان لەسەر ئەنجامنامەێ کونفرانسەکە دان و وە پاێ دەنگ ئەنجامنامەکە پەسەن کریا.
دویاێ پەسەن کریان ئەنجامنامە ک ن ک سپاس و قەێرزانی کرد لە ئەندامان و گشت هێز و لاێانەکان کونفرانس و ئارەزو سەرکەفتن اڕا گشت لاێک خواست.
- کونفرانس لە سات ١٦.٠٠ێ د ویا نیمەڕو کارەکان خوەێ تمام کرد.
پەێام ڕێکخراوی دمکراتیک یارسان
بەڕێزان نۆێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران
بەشدارانی بەڕێز
لە گەڵ ڕێز و سوپاس بۆ ڕێکخەرانی ئەم کونفرانسە
زۆر بە داخەوە تا ئێستاش کورد وەک گەلێکی پەروەردەکراوی کومەڵگای داخراوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە منتالیتیتی بینینی خوەێ وەک قارەمان، شوڕشگێڕ و گەلێکی مەزڵووم نەیتوانیوە قامک لە سەر دەلیلە ڕاستەقینەکانی شکستەکانی خوەێ دانێ و خەسارناسی زانستیانە و بوێرانە بۆ هۆکارەکانی نەگەیشتن بە ئاواتەکان و ئامانجە ستراتژیکیەکانی خوەێ بکا.
بە داخەوە تا ئێستا لە سەدەی دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتیەکان و بە دەوڵەتبووندا ئیمەی کورد هیشتا بە ماف و ئازادیەکانمان شاد نەبوینەتەوە و لەم قوناغەدا کە قوناغی بۆژاندنەوەی پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتیە، ئێمە هێشتا لە خەبات بۆ گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکان داین.
هەرچەند وەزعییەتی سیاسی و نێونەتەوەیی کوردانی ڕۆژئاوا، باشوور و حەتا باکووریش لە گەڵ ڕۆژهەڵات جیاوازییەکی زوری هەیە، بەڵام ئەم حەقیقتە ئنکار ناکرێ کە گەلی کورد گیرودەی دەستی ناتەبایی، بێباوەڕی و پەرتەوازەین و ئەم نەخوشییە خەریکە فورسەتەکان لە دەستمان دەر دێنی و مێژوو لە بەرژەوەندی دۆژمنانی کورد دووپات دەبێتەوە. لەم پرسپکتیڤەوە دەکرێ کورد خوەی وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی لە باربردنی خەونەکانی گەیشتن بە ئامانجەکانی بزاندرێ و تەنیا لە بەستێنی مەزلومییەتی کوردەوە شکەست و نسکووکانی کورد پێناسە نەکرێ.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان کار و تێکۆشانی خوەی لە ڕوژهەڵاتی کوردستان دەبینێت ڕوی ئەم قسانەش زیاتر و بە تایبەت لە حیزب و ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانە.
بە ئاوردانەوەیەکی سەرپێی و بە ئاگابوون لە واقعییەتی سیاسی ناوچەکە و ئێران، بە ئاسانی دەردەکەوێ کە یەکێک لە هۆیەکانی سەرنەکەوتن و نەگەیشتن بە مافەکانمان، نەبوونی بەرنامە و ستراتیژییەکی هاوبەش و هاوکاری بە کردەوەی ئۆپوزیسیونی کوردی بووە و تا ئێستاش ئەم پرش و بڵاوییە داوێنی ئۆپوزیسیونی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەر نەداوە.
ئەم پرش و بڵاوییە حەتا لە نێو کونفرانس و دانیشتن لە گەڵ کۆڕ و کومەڵە نێونەتەوەییەکان، ئوپوزیسیونی ئێرانی و لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیشدا زەق و بەرچاوە و لانیکەم لە نزیک بە چل ساڵی ڕابردوودا نەمانتوانیووە ڕو بە ئوپوزیسیونی مەرکەزی لە ئێران و ڕو بە خەڵکی خۆمان نیشان بدەین کە یەکگرتووین و لە بارەی لانی کەم مەسەلە نەتەوەیەکانەوە ئەگەر بەرەیەکی یەکگرتوومان نیە، بەڵام لە بەرانبەر ئوپوزیسیونی ناوەندی و دەوڵەتدا یەک هەڵوێست و یەکدەنگین.
زۆر بە ڕاشکاوانە و لە کەس شاراوە نیە کە زەمانێک کوردی ڕوژهەڵات لانکەی شوڕش و پەناگای کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بوو و بەشەکانی دیکەی کوردستان قسەی ڕێبەرانی کوردی ڕوژهەڵایتان بە گرنگ دەزانی. بەڵام جێگای داخە کە کوردی ڕوژهەڵات ئێستا ئەو قورساییەی خوەێ لە دەستداوە و کارەساتی ئەم دوایەی ناوچەی باڵەکایەتی و سوتاندنی بارەگای هێز و لایەنەکانی کوردستانی ئێران ئەم ڕاستیەمان پێ دەڵین. ئەوەش ناکرێ تەنیا بخرێتە کونتێکستی زەمان و بە دیهاتنی فورسەت بۆ کوردەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، بەڵکو دەبێ پرش و بڵاوی هێزەکانی کوردستانی ئێران و نە بوونی ستراتیژێەکی هاوبەش بە یەکێک لەسەرەکێترین هویەکان بزاندرێ و گەڕاندنەوەی ئەو ئێعتبارە دەبێ هەر لەم بەستەرەوە کاری لە سەر بکرێ و خەبات و تێکۆشانیشمان هەر لە هەمان سونگەوە پەرەپێ بدرێت. ئەمە نەک تەنیا لە پێناو بەرژەوەندی حیزبی، بەڵکو لە پێناو چارەنووس و مافەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.
کوردستانی ئیران تایبەتمەندی خوەی هەیە و جیاوازی زووری هەیە لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان. ئەم تایبەتمەندییانە ئەوەمان پێ دەڵێ کە پێش هەموو شتێک و حەتا پێش بەرە و کونگرەی نەتەوەیی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان، دەبێ کۆدەنگی و یەکیەتی و پێکەوە کار کردنی بە کردەوەی هێز و لایەنەکانی کوردستانی ڕوژهەڵات لە چوارچێوەی پلاتفورمیک یان بەرەیەکی ڕوژهەڵاتی کوردستان ڕێک بخرێ و یەکگرتووانە نەک هەر ڕوو بە دەوڵەتی ئێران، ئوپوزیسیونی ئێرانی، بەڵکو دەکرێ وەک دەنگێکی یەککرتوو و سازماندروا و بە هێزەوە لە گەڵ کوردەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان هاوکاری و پلان و بەرنامەی هاوبەش دابڕێژرێ.
گۆمان لەوەدانیە کە بە هۆی ئەو هەمو لێکدابڕانانە و بێباوەڕییە لە نێو ئەحزابی کوردی ڕوژهەڵاتدا دروستبووە، زەمینەی بەرەی کوردستانی ڕوژهەڵات لە بەستەرێکی ڕیالیستیانەوە لە بار نیە و دیسان ئنکار کردنی ئەم حەقیقەتە تەنیا کات بە فیڕۆدانە. بەڵام ئایا دەستەوەستان و هەنگاو هەڵنەگرتن لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە کە ئەحزاب و ڕێکخراوە کوردیەکان بو خۆیان قەبوڵیان کردووە دیسان لە دەستدانی فورسەتەکان نیە؟ ئایا یەکتر قەبوڵ نەکردن و بە کەم زانینی یەکدی، ڕاست بە پێچەوانەی باوەڕ بە دیموکراسی و پلورالیزمی سیاسی نیە؟ ئایا قوڵبوونەوەی ئەم دوبەرەکی و پرش و بڵاویانە، زەمینەی شەڕی خۆکوژی لە داهاتوودا زیاتر ناکات؟ ئایا پرش و بڵاوی ئیمە، ڕاست بە مانای ئەوە نیە، کە دوژمنانی گەلەکەمان زۆر بە باشی و سانایی بتوانن کەڵکی خراپمان لێوەرگرن و بۆ ئامانجی خوەێان لە ئامانجە بەرزە نەتەوەیەکەمان دوورمان خەنەوە؟ دەیان ئایا و پرسیارگەلی دیکەی باسخوڵقێن؟؟؟؟
لێرەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری دیکە دێڵینەوە بۆ خەڵک و کەسانی دیکە و پرسیارێک کە زیاتر دەکرێ وەک ئامانجی ئەم باسە سەیر بکرێ دەخەینە بەر دەستی لایەن و هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان تێدەکوشێ کاکڵی ئەم باسە لە پرسپێکتیڤی ڕیالپولیتیکەوە بورۆژێنی و وەڵامی پرسیارەکە و زەمینەی کار لە سەر پرسیارەکە بڕەخسێنێ. مادام لە ئێستادا زەمینەی بەرەی یەکگرتووی ڕوژهەڵاتی کوردستان نیە، ئایا دەتوانین زەمینەی ئەم بەرە یان هەر ناوێکی دیکە دروست بکەین؟
ڕوژانە لە میدیاکانەوە دەبینین و دەخوێنین کە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان بە یەکەوە لە فلان ڕوژی مێژوویی، ڕێپێوان و هاوکاری دەکەن و بەیاننامەی هاوبەش دەدەن و بە کردەووە لە دەرەوەی وڵات بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی سیاسی حیزب و لایەنەکانی خوەێان کار و فەعالییەتی هاوبەش لە ئارادایە. هەرچەند ئەم هاوکارییانە تا ئێستا ناتوانی وەک ستراتیژی نیشتمانی پێناسە بکرێ و بە داخەوە نەهادینەش نەکراوە، بەڵام کۆدەنگییەکی دروست کردووە کە بێشک ئێمە وەک نوێنەری لایەنەکان دەتوانین دەوری باش بگێڕین و کاریگەریمان هەبێ لە سەر داڕشتنی سیاسەتێکی یەکگرتووانەی بە کردەوەی ئۆپوزیسیونی کوردستانی کە ببێتە هۆی پێداچونەوە بەسیاستەکانماندا لە مەڕ بەرەیەکی یەکگرتوویش.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان بۆ دەسپێکردنی ئەم ئامانجە گەوەرەیە پێشنیار دەکات کە هیئەتی نۆێنەرایەتی لایەنە کوردیەکان بێ ڕەد کردنەوەی هیچ لایەنێکی سیاسی و بە دوور لە هەژمونی تەڵەبی لە کوبونەوەیەکدا لە دەرەوەێ وڵات لە سەر هەندێک خاڵ کە مونفەعەتی هاوبەشی هەموانە، وەک مەسەڵەی نەتەوەیی، کارو گووتاری هاوبەش ڕوو بە ئوپوزیسیونی ئێرانی و سیاسەتە کلانەکانی ئێران و کاری لوبیگەری رێکبکەوین و بەم شێوەیە زەمینەی دروسکردنی بەرە و پلاتفورمی یەکگرتووی لایەنە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای باس و دیالوگەوە لە داهاتوودا بڕەخسێنین. دیارە ڕوی ئەم قسانە تەنیا لە حزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی ئێرانە و پێوێستە بە ستراتیژی و پلان و پرۆژەی هاوبەشەوە کە تایبەت بە ڕۆژهەڵات بێ خەبات وتێکۆشانمان ڕێک خەین.
دەبێ لایەنەکان ئەم حەقیقەتە قبوڵ بکەن، کە لە داهاتوودا و لە ئەگەری سەرکەوتنی گەلانی ئێران و دەستەبەر کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد، سندووقەکانی دەنگدان دیاریدەکات کە کام لایەن دەنگی زیاترە و ئەمەش وەک بنیچینەی دێموکراسی دێتە هەژماردن. هەر بۆیە هاوکاری و کاری هاوبەش لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بە مانای کەمکردنەوەی دەنگەکان یان بێعتبار کردنی لایەنی بەرانبەر نیە. ئەگەر هەر هێزێک باوەڕی بە مەقولەی دێموکراسی هەبێ، دەبێ زۆر بە باشی وەڵامی خوەێ لە نێوەڕوکی دێموکراسی و پلورالیزمی سیاسی و فکری وەر گرتبێ. هەر بۆیە کاری بە کردەوە و هاوبەشی لایەنەکان هەم دەبێتە تەمرینی دێموکراسی و تاقیکارییەکی زوور باشی هاوکاری و زەمینەی قەبوڵکردنی ڕەنگاوڕەنگی کوردستانیش فراهەم دەکات و هەموو خەڵک خاوەندارییەتی لە دەسەڵاتی سیاسی داهاتووی کورد بە دەنگی یەکگرتوو دەکەن.
وەک ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان بە ئەرکی نیشتمانی و سیاسی خوەمانی دەزانین کە لەم پێناوەدا و لە ڕێگای ئەم کونفرانسەوە داوا لە سەرجەم نوێنەرانی حێزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ئیدامەی ئەم باسە لە کونفرانسێکی دیکەدا لە ستوکهولم پایتەختی سوید بە ڕاشکاوی باسەکانمان لە گەڵ یەکدیدا تاوتوێ بکەین.
رێکخروای دێموکراتیکی یارسان لە ئەگەری بە دەمەوە هاتنی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ئامادەیە پێش دەسپێکردنی کۆنفرانس پرۆژەیەک ئامادە بکات و بۆ لایەنەکانی بەشدار بووی کۆنفرانسەکە بەڕێ بکات.
هیوادارین ئەم پێشنیارە لە پیناو یەکیەتی بەکردەوە لە نێو لایەنە سیاسیەکاندا بە هێند وەربگیردرێت و بە دەم ئەم بانگەوازەوە بێن.
لە گەڵ ڕێزدا
ڕێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان

بازدیدها: 53
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website