Home / بشیر امیرخانی / لە شاری تورکوی فینلاند ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە شاری تورکوی فینلاند ئاگری نەورۆز کرایەوە

Newroos besheer3

لە شاری تورکوی فینلاند ئاگری نەورۆز کرایەوە

 

لە شاری تورکو-ی وڵاتی فینلەندا کوردستانیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ نەورۆزیان پیرۆزکرد.

دوێنێ، بە ئامادەکاریی کۆمیتەکانی چەندین لایەنی سیاسی وەک: پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، لە شاری تورکوی وڵاتی فینلەندا، ئاگری نەورۆز کرایەوە و مەراسیمی نەورۆزی ۲۷۱۷ی کوردی بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانبەختکردوانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد.

دواتر، بەشیر ئەمیرخانی لە سەر ناوی ڕێکخراوی دیموکراتی یارسان و جەعفەر مستەفا سوڵتانی لەسەر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان، وتاریان پێشکەشکرد.

پاشان، نزار کوێستانی، هۆنراوەیەکی لەسەر جەژنی نەورۆز، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، گروپی هەڵپەڕکێی شەهید ئارین میرکان لە دەوری ئاگری نەورۆز چەندین جۆری هەڵپەڕکێی کوردییان نەمایشکرد.

مەراسیمەکە، کە لەکاتژمێر ٤:٠٠ دەستیپێکردبوو، هەتا کاتژمێر ۷ی ئێوارە بە موزیک و گۆرانی و هەڵپەرکە بەردەوام بوو.

 

Nwerooz Besher5