کەسایەتی ناسراوی ئێزیدی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڤیان دەخیل وەڵامی چنار سەعد دەداتەوەو پێی دەڵێت” ئەگەر باوکت لەلایەن تیرۆریستانەوە شەهید نەکرایە کەس چنار سەعدی نەدەناسی”.
ڤیان دەخیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق و کەسایەتی جیهانی وەڵامی ئەو چاوپێکەوتنەی چنار سەعد عەبدوڵا دەداتەوە کە لە رووداو وتبووی” جینوساید و تاوانهكانی داعش باری كۆمهڵایهتیو ژیانی ئیزدیهكانی پێشخست”.
ناوبراو دەڵێت” پێویستم بەچەند خوولەکێکە، بەڵام جێگەی داخە ناتوانم، چونکە بەرەو بینایەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڕۆم بۆ ئەوەی بەرگری لە پرسەکەم و مەسەلەی ئێزیدیەکان بکەم، ئەمەش بە گەورەتر دەزانم و، من کچێکی ئێزیدیم شانازی بە ئێزیدی بوونیشمەوە دەکەم”.
ڤیان لەو پۆستەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی ” ئەگەر داعش جیهانی بە ئێمە ناساندبێت، ئەوا ئەمەش بەسەر تۆدا جێ بەجێدەبێت، دەتوانی پێمان بڵێی ئەگەر تیرۆریستان نەبوایە کە ١ ی شوبات سەعد عەبدوڵا و کۆمەڵێک لەسەرکردەکانی کوردیان شەهید نەکرد، ئەوا کەس چنار سەعدیان نەدەناسی”.
بازدیدها: 59
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website