ڕه‌شنووسی ده‌ستوری سیستمی فیدراڵیی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا
02/07/2016
ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵیی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕه‌شنوسی ده‌ستوری سیستمی فیدراڵی ڕۆژئاوای كوردستانی په‌سه‌ند كرد‌و بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه، ده‌ستوره‌كه‌ش له 11 به‌ش‌و 85 ماده پێكهاتووه و سیستمی فیدراڵیی دیموكراتی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، وه‌ك له‌ده‌ستوره‌كه‌شدا هاتووه: سنوری سیستمه فیدراڵییه‌كه له سنوری ئێستای كانتۆنه‌كان پێكدێت و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كه‌ش شاری قامیشلۆ ده‌بێت.
ده‌ستوره‌كه، له‌باره‌ی ئاڵا و په‌رله‌مانی ڕۆژئاواشه‌وه، بڕیاریداوه و مافی ژن‌و پیاو له‌ناو ده‌ستوردا وه‌ك یه‌كه و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ناو سیستمه‌كه‌ش كاروباره‌كانیان به زمانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
پاش نزیكه‌ی سێ مانگ له نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستور، ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵیی رۆژئاوای كوردستان، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له شاری دێركی سه‌ر به كانتۆنی جزیره، ڕه‌شنوسی ده‌ستوری سیستمی فیدراڵیی رۆژئاوای كوردستان، كه په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێده‌ڵێن، په‌سه‌ند كرد و له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی فیدراڵی رۆژئاوا، بۆ ڕای گشتی بڵاوی كرده‌وه‌و بڕیاریشه له‌قۆناغی داهاتودا ده‌ستوره‌كه بخرێته به‌رده‌م ڕای گشتی و ڕاپرسی له‌سه‌ر بكرێ…
ده‌ستوره‌كه له چوار ده‌روازه و 11 به‌ش‌و 85 مادده پێكهاتوه و سیستمی فیدراڵی دیموكراتی بۆ رۆژئاوای كوردستان به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، سنوری سیسته‌مه فیدراڵییه‌كه‌ش له سنوری ئێستای هه‌رسێ كانتۆنی (جزیره، عه‌فرین و كۆبانی) پێكدێت و ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌مه فیدراڵییه‌كه‌ش شاری قامیشلۆ ده‌بێت و ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆشی ده‌بێت كه به یاسا ڕێكده‌خرێت.
له‌ده‌ستوره‌كه‌دا، ده‌ستنیشان كراوه كه گه‌لانی رۆژئاوا و باكوری سوریا، له كورد، عه‌ره‌ب، سریانی، ئاشووری، توركمان و چه‌ركه‌س و له ئاینه‌كانی موسوڵمان، مه‌سیحی و ئێزیدی پێكدێن.
له پێشه‌كی ده‌ستوره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كاره‌سات‌و ئاڵۆزی زۆری به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا هێناوه، بۆیه سیستمی فیدراڵی دیموكراتی، سیته‌مێكی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا.
هه‌روه‌ك له ده‌ستوری سیستمی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستنیشانیش كراوه سه‌رجه‌م ده‌زگا ئیداریی و ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كرێن و مافی ژن‌و پیاو له‌ناو ده‌ستوردا وه‌ك یه‌ك ده‌بێت و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ناو سیسته‌مه‌كه‌ش كاروباره‌كانی ئیداریی، په‌روه‌رده، كلتور، ڕۆشنبیری و ژیان به‌زمانی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هاوكات، سه‌رۆكایه‌تیی فیدراڵی رۆژئاوا، سیستمی هاوسه‌رۆكی ده‌بێت كه له ژن‌و پیاوێك پێكدێت و په‌رله‌مانی فیدراڵی رۆژئاواش ناوی (كۆنگره‌ی گه‌لانی دیموكرات) ده‌بێت و چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كات. هه‌روه‌ها یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی هێزی به‌رگری و چه‌كداری سیته‌می فیدراڵی رۆژئاوا پێكده‌هێنێت..
دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین و نائارامییه‌كان له سوریا، گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) توانییان ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ئازاد بكه‌ن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014شدا هه‌رسێ كانتۆنی (جزیره، عه‌فرین و كۆبانی) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا و له 17ی ئازاری ئه‌مساڵیشدا ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵیی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
بازدیدها: 41
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website