سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی گه‌وره ڕه‌تده‌كاته‌وه ڕێكه‌وتنێكی نهێنیی نێوان بارزانی‌و وڵاتانی قه‌ته‌رو سعودیه‌و توركیا ئاشكرا ده‌كرێت
ڕێكه‌وتنێكی نهێنیی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و وڵاتانی قه‌ته‌رو سعودیه‌و توركیا، سه‌باره‌ت به دروستكردنی میرنشێنێك له هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرا ده‌كرێت، به‌پێی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه، ده‌بێت هه‌رێم دژی پارچه‌كانی تری كوردستان كار بكات‌و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بكات.
ماڵپه‌ری سه‌وت كوردستان له‌راپۆرتێكدا، ڕێكه‌وتنێكی نهێنی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی وڵاتانی قه‌ته‌ر و سعودیه‌و توركیا، ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به دروستكردنی میرنشێنێك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به مه‌رج.
له راپۆرته‌كه‌دا، هاتوه: پرۆژه‌ی دروستكردنی میرنشێنێك له هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه دارێژه‌ری وڵاتی قه‌ته‌ره و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سعودیه دارێژراوه‌و راوێژیش به توركیا كراوه‌و به پرۆژه‌ی ده‌وحه ناسراوه، بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاتی قه‌ته‌ردا بڵاو بوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستیش له‌و پرۆژه‌یه چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی سیاسی توركیایه رزگار كردنی ئه‌ودۆغان و توركیا له دۆسیه‌ی كوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان، به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه مه‌سعود بارزانی جێبه‌جێكه‌ری پرۆژه‌كه ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ری سه‌وت كوردستاندا ئه‌وه‌ش هاتوه: كه قه‌ته‌ر و سعودیه‌و توركیا، ته‌نها رێگه به دروستكردنی ئه‌و میرنشینه ده‌ده‌ن و پرۆژه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وهێزانه‌ش كه به‌شداری له‌و میرنشینه‌دا ده‌كه‌ن ده‌بێت دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوه‌ستنه‌وه‌و دژی پارچه‌كانی تری كوردستانیش كار بكات.
به‌پێی زانیاری راپۆرته‌كه: مه‌سعود بارزانی ئاگاداری ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه، بارزانی له وتارێكیدا كه مانگی رابردوو پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاندوه، بروای به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نه‌ك هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
له پرۆژه‌كه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ردا، ئه‌وه‌ش هاتوه، كه ده‌بێت مه‌سعود بارزانی، به‌شداری كاریگه‌ری هه‌بێت له پرۆسه‌ی كۆتاییهێنان به پارتی كرێكارانی كوردستان له باكوری كوردستان و هاوكاری ئه‌و پارتانه بكات كه دژی په‌كه‌كه‌ن، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه پارتێك بۆ عوسمان ئۆجه‌لان دروستكراوه و هاوكاری كه‌مال بۆركایی، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست-یش كراوه.
هاوكات، دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی پرۆژه‌ی قه‌ته‌ر.
راپۆرته‌كه، باسی له‌وه‌ش كردوه، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه، قه‌ته‌ر و سعودیه پاڵپششت ته‌واوی دارایی و سه‌ربازی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یش، بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی له قه‌ته‌ر و سعودیه و توركیا وه‌رگرتوه كه رێگه‌ی پێبده‌ن راپرسی ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ئێرانه‌وه رێگه‌ی پێنه‌دراوه و وا ده‌كات شه‌ر له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا هه‌ڵبگیرسێت و هه‌رێم ببێته یه‌مه‌نی دوه‌م و له جیاتی قه‌ته‌ر و سعودیه‌و توركیا، شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق بكات.
ماڵپه‌ره‌كه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: له ئێستادا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی قه‌ته‌ر و سعودیه‌و توركیا، له سه‌ره‌تاكانیداو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌چێته بواری جێیبه‌جێكردنه‌وه و هه‌رێم به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌دا نه‌روات پێویسته له هه‌رێم رێی لێبگیرێت و خاڵه‌كانی بڵاو بكرێته‌وه.
بازدیدها: 47
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website