کۆمەڵکوژیی قامشلۆ هێرشێکە لە دژی مرۆڤایەتی!
چەتەکانی داعش کە دژی مرۆڤایەتین، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری قامشلۆ، لە دژی گەلەکەمان، دژی خەڵکی سڤیل، هێرشێکی خوێناوی و کۆمەڵکوژیەکی مەزنیان پێکهێنا. لە ئەنجامی ئەو کارە تێرۆریستیەدا بە دەیان کەس بوونە قوربانی و ژیانیان لە دەستدا و چەندانی تریش بریندار بوون. زۆربەی قوربانیەکان ژن و منداڵ و کەسانی سڤیلن. بە گوێرەی ئاگاداریەکانی دەستەی تەندروستیی کانتۆنی جزیرە، تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ کەس ژیانیان لە دەست داوە و ١٣٤ی تریش بریندار کەوتوون. هەر چەندە تا ئێستا خانووە روخاوەکان پاکنەکراونەتەوە، بۆیە ئەکرێ ژمارەی قوربانیان زیاد ببێ. ئەمە یەکەم جار نیە لە رۆژاواو بە تایبەتی لە شاری قامشلۆ هێرشی لەم جۆرە بکرێت، ئەم خوێنمژانە هێرشی زۆری لەم رەنگەیان ئەنجام داوە. ئەوهێرشە مەزنەی لە ٢٥ ی جۆزەردانی ٢٠١٥ کرایە سەر شاری کۆبانێ و کە لە ئەنجامیدا بە سەدان کەس بوونە قوربانی و، هەروەها لە نەورۆزی ٢٠١٥ دیسان لە شاری حەسەکە هێرشیان کردە سەر مەراسیمەکانی جەژنی نەورۆز و بە دەیان کەس قوربانی لێکەوتەوە. هەرە دوایی پێنجی ئەم مانگە بوو لە شەوی جەژنی رەمەزان دا لە شاری حەسەکە هێرشێکی لەم جۆرە خوێناویە کرا و زۆرێک لە خەڵکی بوونە قوربانی.
ئەم هێرشەی ئەمڕۆ بەردەوامی ئەو هێرشانەی پێشترە. ئەم چەتە خوێنمژانە نە رۆژی پیرۆز، نە رۆژانی مرۆڤایەتی و نە جەژن و مەراسیمی ئاینی و ئیسلامی و نە خودایش ناناسن. رێز و حورمەتیان بۆ هیچ بەهاو باوەڕی و پیرۆزیەکان نییە. بەناوی ئاین هاتوونەتە مەیدان، بەڵام ئەوان دیندار نین، بەڵکو نە مرۆڤ و نە موسوڵمانیشن. ئەوان کۆمەڵێکن لە چەتەو دزو جەردە و بکوژ.
لە گەڵ ئەم راستیەشدا، لە پێشەوە دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە، دەوڵەتانی قەتەر و گەلێک هێزی تری هەرێمەکە هاوکاری ئەو گروپە دەکەن. بەو یارمەتی وهاوکاریانە ئەوان گەیشتوونەتە ئەم رۆژە. لە رۆژی یەکەمەوە تا ئێستا هێرشەکانی داعش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بە ویست و پلان و هاوکاری ئاکپارتی
ئەنجام دراون و تا ئێستایش بەردەوامن.
بەم روداوە دڵتەزێنەوە ئێمە جارێکی تر هێرشکەرەکانی سەر قامشلۆ، داعش و هاوکارانیان، بە توندی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین. گیانی هەموو ئەوانە شاد بێ کە گیانیان لەدەستدا، بۆ بریندارانیش هیوای بە پەلە چاکبوونەوە دەخوازین. سەرخۆشیش لە خانەوادە و کەس وکارەکانیان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
ئێمە بانگ لە هەموو هێزە کوردستانیەکان، گەلی کوردستان و دۆستانی مرۆڤایەتی دەکەین کە لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان خاوەن دەرکەون و بەرخۆدانەکەیان پیرۆز بکەن و هاوکاریان بکەن.
ئەم بەرخۆدانە نموونەییە شۆڕشگێڕییەی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و ئەوانەی کە لە بەرەکانی منبج و سەرانسەری رۆژئاوای کوردستان داستانی بەرخۆدان و سەرفەرازی دەنووسن، ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سڵاو لەو قارەمانانە دەکەین و هەمیشە خۆمان بە هاوکار هاوخەباتیان دەزانین.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک
٢٧ ی گەلاوێژ ٢٠١٦ ـ برۆکسل
Li Ser Komkujîya Qamişlo. Sorani
بازدیدها: 43
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website