Home / چەوەری پەخش بیەن / موفتییەكی سعودی پلانێكی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئازادكردنی كچە ئێزدییەكان تێكدەدات

موفتییەكی سعودی پلانێكی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئازادكردنی كچە ئێزدییەكان تێكدەدات

دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف بەرنامەیەكی دانابو، تا سەردانی چەند موفتیەكی جیهانی ئیسلامی بكەن، تاكو فەتوای شەرعی لەسەر چارەنوسی ئەو كچ‌و ژنە ئێزدییانە بدەن، كە لەلایەن داعشەوە بەناوی سەبایە براون، بەڵام هەوڵەكەی وەزارەتی ئەوقاف هەر زوو لەلایەن موفتیەكی سعودیەوە هەڵدەوەشێتەوە، چونكە ناوبراو پێش ئەوەی وەزارەت سەردانی بكەن، رایگەیاندبو، كە سەبایەی كچانی غەیرە مسوڵمان شەرعییە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان‌و پێكەوەژیانی ئاینەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم، بۆ “چاودێر”ی ئاشكراكرد، بە واژۆی وەزیری ئەوقاف‌و لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێم پرۆژەیەكمان بەرزكردەوە، تا سەردانی چەند گەورە مەرجەعێكی ئیسلامی لەوڵاتانی ئیسلامی بكەین‌و تاوانی (سەبیكردن‌و بەجاریەكردن) ی كچانی كوردی ئێزدیان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ـەوە بۆ رونبكەینەوەو داوایان لێبكەین فەتواو رونكردنەوەی شەرعی لەسەر ئەم بابەتە لە بەرژەوەندیی كچانی كوردی ئێزدی بدەن‌و تەئكیدبكەنەوە كە ئەوەی داعش بە ناوی ئیسلام‌و دەقە پیرۆزەكانی قورئانەوە دەیكات نادروستە.

مەریوان نەقشبەندی، وتیشی: “بە سەدان كچی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنراوەو بەناوی قورئان‌و ئیسلام ئەو كارەیان لەگەڵدا دەكرێت”.

راشیگەیاند:  یەكەم كەس دەمانویست سەردانی بكەین‌و ئامادەكارییەكان تەواو ببو، شێخ صالح ئەلفەوەزان بو، بەڵام  فەتوایەكی ناوبراو لەوبارەیەوە رێگرییەكی گەورەی كرد.

روونیشیكردەوە:  ئەم كەسێتییە سعودیە چەندین شوێنكەوتوی لە هەرێمی كوردستان هەیەو كتێبەكانی لە زۆر كتێبخانەو مزگەوتی ئەم وڵاتە هەیە.

ساڵح ئەلفەوەزان لەنوێترین فەتوایدا، دەڵێت:    سەبایەو بەكەنیزەكردنی كچان‌و ژنانی غەیرە مسوڵمان شەرعین‌و ئاینی ئیسلام رێی پێداون.

 

سەرچاوە سایتی چاودێر نیوز

بازدیدها: 47

دیدگاهتان را بنویسید