یارسان مدیا
پێنجشەممە، 16 نیسان، 2020
سیاسەتی کەماڵیستی و شوڤێنیانەی حکومەتەکانی تورکیە خەڵکی کوردستانی تورکیەی لە هەموو مافە سەرەتایی و ئینسانی و نەتەوەیەکانیان بێبەش کردوە و کورد بوون وەک تاوان لە سیاسەت و هەڵسو کەوتی سیاسەتمەداران و حوکمڕانانی تورکیە ڕەنگی داوەتەوە.
لە ئاکامی سیاسەتی لە ناوبردنی هەموو بەها و نەریت و ئەرزشە نەتەویەکانی کوردان و سیاسەتی ئاسیمیلەکردن و قڕ کردنیان، ساڵانێکی زۆرە بەشێک لە خەڵکی بەشمەینەتی کوردی تورکیە ئاوارەی کوردستانی عێراق بوونە. تورکیە کە بوونی کوردان وەک تەهدید بۆ سەر خوی دەبینێت لە هێڕش و دەسدرێژی کردن بۆ سەر خاکی وڵاتانی دیکە ناسەڵمێتەوە.
دەسدرێژی کردن بۆ سەر خاکی هەر وڵاتێکی دیکە، بە پێچەوانەی هەموو یاسا نێونەتەوەیەکانە و دەسدرێژیەکانی تورکیە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پەنابەرانی کەمپی مەخموور کە ڕاستەوخو لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکترووەکان دایە پێشیلکردنی حاکمییەتی وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان و یاسا نێونەتەوەیەکانە.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای شەرمەزار کردنی هێڕشی هەوایی تورکیە بو سەر خەڵکی بێدیفاعی کەمپی مەخموور، داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کە لە ئاست ئەم کردەوە قێزەون و دژی مرۆڤایەتیە بێدەنگ نەبن و لە بەرانبەر کوشتنی خەڵکی سێڤیلی مەخموور هەڵوێست بگرن.
لە هەمان کاتدا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمەڵگای نێونەتەوەی و وڵاتانی هاۆپەیمان دەکەین کە بەر بە کردەوە تیروریستیەکانی تورکیە و بەر بە کوشتنی کوردان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیەوە بگرن.
سازمانی دێموکراتیکی یارسان وێڕای سەرەخوشی لە کەس و کار گیانبەختکردوان، داوای هەرچی زووتر ساڕێژبوونی برینی برینداران دەکات.
شورای ناوەندی سازمان دێموکراتیکی یارسان

٢٠٢٠/٤/١٦
بازدیدها: 85
Yarsanmedia Yarsan Democratic Organization Official Website