Home / کار و چالاکی / کۆبوونەوەی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان و پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو،

کۆبوونەوەی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان و پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو،

کۆبوونەوەی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان و پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو،

ڕێکەوتی ١٧ ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٨ / ٢٠١٦ ی زاینی، کۆبوونەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان، لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بەڕێوە چوو. لەو کۆبوونەوەدا دوو لایەنە باس لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا.
١ /  پێناسەی هەردوو لایەنی سیاسی بۆ یەک باسکرا. بریار لە سەر بە هێزکردنی پێوەندییەکان و کاری هاوبەش درا.
٢ /  باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی.
٣ /  هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاشتی و تەبایی بەردەوام لە نێوان پێکهاتە جیاوازە ئاینی و کولتورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەت لە پارێزگای کرماشان و پووچەڵکردنەوەی هەر ئاسەوارێکی دوژمنان لە ناو ئەو پارێزگایەدا. 13939965_1631254657202987_539084536_o
٤ /  باس لە سەر نا ئارامیەکانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیانەکانی و بەرژەوەندییەکانی بۆ گەلی کورد.
٥ / ئایندەی ئێران و مافی گەل و نەتەوەکان، دوارۆژی گەلی کورد لە ناوچەکەدا لە نێوان سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسیدا.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان: عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.  شێرکۆ پاڵانی جافی و کاروخ باوەجانی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. هەروەها شاندی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان پێکهاتبوون لە : ئەحمەد مورادی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیسیونی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن، ئەمیر سەلیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی وجێگری بەرپرسی کومیسیونی پێوەندییەکانی دەرەوەو دیپلوماتی.

لە پاش ٢ کاتژمێر  شرۆڤەکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە، و ڕێکەوتن لە سەر بەردەوامی کۆبوونەوەکان و هیندێک کاری دیپلوماتی هاوبەش، بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هات.

کومیسیونی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دیمۆکراتیک یارسان.
١٧ ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٧ / ٨ / ٢٠١٦

بازدیدها: 48

دیدگاهتان را بنویسید