Home / پانل آزاد / ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ڕفاندن و تێڕوری وداد حوسێن مەحکوم دەکات

ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ڕفاندن و تێڕوری وداد حوسێن مەحکوم دەکات

ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ڕفاندن و تێڕوری وداد حوسێن مەحکوم دەکات

دوای ڕۆخانی حکومەتی “بعث” لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئامریکا، نەتەوی کورد لە باشووری کوردستان بەهوی ئامادەبونی لە باری سیاسی و تەشکیلاتیوە، توانی ناوچە کوردیەکان لە ڕوی سیاسی و ئیداریەوە ئیدارە بکات و هێندیک کەرەسەی ئیداری بوو ئەو ئامانجە پێکبینێ.
یەکێک لە گەورەترین ڕوداوی سیاسی و کٶمەڵایەتی لە کوردستانی باشور هاتنە مەیدانی “میدیا” بو. هەرچەند ز‌ۆربەی ڕوژنامە و گۆڤارەکان پروفوشوناڵ یان تەخەسوسی نەبون، بەڵام لە ئاگا و هوشیار کردنی تاک و کۆمەڵ لە پێوەندی لە گەڵ دۆزی نەتەوایەتی نەقشی گرنگ و بەرچاویان هەبو.
لە دوای سەقام گرتنی نیسبی دەسەڵات لە بواری سیاسی و ئابوری لە کوردستان، میدیای کوردی سەرقاڵ و دەربازی قۆناخی “ڕخنە و کاری ڕوشنگەری” و ” بەرمەلا” کردنی دیاردە سیاسی و ئابوریەکانی وڵات بو. دەستگاە ئیداری و سیاسیەکان کە یان سەر بە حیزبەکان بۆن یان بەشێک لە دام و دەزگای تەشیکلاتی ئەوان بٶون کەوتنە ژێر ذەڕەبینی ڕوژنامەنوسانی سەربەخٶ. بە داخەوە کورستان وەک کۆمەڵگا و وەک نیزامی سیاسی هێشتا لە باری ئیخلاقی، عەقلانی و کولتورییەوە ئامادەی تولرانسی میدیا یان کاری میدیای “ڕوشنگەرانە” نیە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕوژنامە نۆسانێک وەک سوران مامە حەمە، کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان تێروڕکران. زۆر جیگای داخە کە هێندیک لە بەرپرسانی پاێەبەرزی حیزبە گەورە و خاون دەسڵاتەکان گومانلێکراون و بۆ دادگاش داواکراون، بەڵام تاکۆ ئیتسا هەنگاوێکی ئەوتوی قانونی لە پێوەندی لە گەڵ ئەم کارەساتانەدا هەڵنەگیراوە.
ئیمە وەک ڕێکخراوی دێمکراتیکی یارسان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە گیانی ڕوژنامەنوسان کە “چاوی” کۆمەڵگا و “دەنگی” چین و توێژەکانی کۆمەلگان بپارێزێ. ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەنگاوی جدی و یاسایی بۆ پەردە لادان لە سەر ئەم کردەوە تێروریستیانە و ناساندن و بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانیان هەڵبگرێت.
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان جارێکتر ئەم کردەوە تێروریستیە دژ بە وەداد حوسێن و باقی کردەوە تێروریستیەکان مەحکوم دەکات و لە بنەماڵەی وەداد حوسین و بنەماڵەی ڕوژنامەنوسانی سەربەخوێ کوردستان بە بونەی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە سەرەخوشی دەکات.

sdy
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
کومیتەی ناوەندی
١٥/٨/٢٠١٦

بازدیدها: 50

دیدگاهتان را بنویسید