Home / خەور مهم. اخبار مهم / یارسان میدیا بەهۆی شەهیدبوونی رۆژنامەنوس شیڤا گەردی-یەوە، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەناڵی رووداو دەكات.

یارسان میدیا بەهۆی شەهیدبوونی رۆژنامەنوس شیڤا گەردی-یەوە، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەناڵی رووداو دەكات.

یارسان میدیا

یارسان میدیا بەهۆی شەهیدبوونی رۆژنامەنوس شیڤا گەردی-یەوە، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەناڵی رووداو دەكات. ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 2017/02/25 رۆژنامەنوس شیڤا گەردی‌ ڕێپورتری كەناڵی رووداو لەكاتی‌ روماڵی‌ رووداوەكانی‌ شەڕی موسڵ بەهۆی‌ تەقینەوەی‌ بۆمبێكی‌ چێنراوەوە گیانی‌ لەدەستدا. وێنەگری شیڤا یونس مستەفاش برینداربوو. هاوخەمی و پرسەنامەی یارسانمیدیا بۆ كەناڵی رووداو و بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس شیڤا گەردی، بەڕێزان، بەڕێوەبەرو كارمەندانی کاناڵی روداو و بنەماڵەی شیڤا گەردی.

شیفا گەردی

بەداخێكی زۆرەوە ڕوژنامەوان و ڕێپورتری ڕوداو بە هۆی بومبی تاریکپەرەستانی داعش گیانی لە دەستدا و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

كۆچی شیڤا گەردی زیانێكە لە رۆژنامەگەری كوردی و رۆژنامەنوسانی كوردستان بە گشتی و کەناڵی ڕوداو بەتایبەتی و خەڵكی كوردستان و بنەماڵەکەی.

بەناوی یارسانمیدیا – ئورگانی ناوەندی سازمانی دێموکراتیکی یارسان پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ  وێنەگر یونس مستەفا دەخوازین.

یارسان میدیا

2017/02/25

 

بازدیدها: 47