Home / پستهای تازە / لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوای کوردستان، پێویستە هەموو کورستانیان هەستنە سەر پێ و بەرخۆدان بکەن!

لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوای کوردستان، پێویستە هەموو کورستانیان هەستنە سەر پێ و بەرخۆدان بکەن!

بۆ رای گشتی:

لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوای کوردستان، پێویستە هەموو کورستانیان هەستنە سەر پێ و بەرخۆدان بکەن!

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک، بە دڕندەیی و بێ رەحمانە هێرشی سەر شەنگال و رۆژئاوای کوردستانی کرد. لە ئەنجامی بۆمبارانەکەدا شەهید و بریندار کەوتنەوە و زیانی مادی گەورەش بە ناوچەکە گەیشت. دەوڵەتی تورک، بەو هێرشەی خۆی کە دژی مرۆڤایەتییە جارێکی تر رووی رەشی راستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد.

بەو هێرشە ترسنۆکانەی دەوڵەتی تورک جارێکی تر دیار بوو کە:ـ

١. دەوڵەتی تورکیا، دوژمنی گشت کورد و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە.

٢. بۆمبارانکردنی شەنگال بەردەوامی هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشە، بەردەوامی فەرمانی ٧٣ یەمینە لە دژی خەڵکی ئاشتی خواز و مرۆڤدۆستێ ئێزدی یە. دەوڵەتی تورکیا دوژمنی گەلی ئێمەی ئێزیدی یە و هاوکار و هاوبیری داعشە.

٣.   کاتێک کە هێزەکانی ق س د. شاری رەقەیان گەمارۆداوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشی بارەگاکانی ی پ گ. دەکات. ئەم هێرشانە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنێت کە دەوڵەتی تورکیا هاوکار و هاوپشتی قێزەونیەکانی رێکخراوی داعشە.

٤. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە دژی پیرۆزیەکانی مرۆڤایەتین، دژی ئەو کوالیسیۆنە نێونەتەوەییەیە کە لە بەرامبەر داعس و تیرۆر لە شەڕدان.

لەسەر ئەم هەلوێست و هێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا، دەبێ هەموو کورد و کوردستانیان بە یەک دەنگ دەست لە ناو دەست کەن بەرخۆدان کەن. لە بەرخۆدان و دژ وەستان لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا و کارە دوژمنکاریەکانی هیچ رێگایەکی تر نییە.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک، بانگ لە گەلەکەمان لە هەر جێگایەک بن و لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین و داوایان لێ دەکەی کە هەستنە سەر پێ و هەلوێست بگرن.

هەروەها بانگی کۆالیسیۆنی نێونەتەوەیی لە دژی داعش دەکەین و دەڵێین بێ دەنگ نەمێنین و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا راوەستن. هەمدیس بانگی هەموو هێزە دیمۆکراتی و پێشکەوتنخوازەکان دەکەین و دەڵێین لە بەرامبەر ئەم هێرشانە پشتگیری گەلی کوردستان بکەن و لە دژی ئەم دڕندەیی یە بوەستن.

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک زۆر بە توندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای هاوپەیمانی داعش شەرمەزار و مەحکوم دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوابەی شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین، بۆ بریندارانیش هیوای شیفاو چاکبوونەوە دەخوازین.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ ک ن ک

٢٥ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٧

knk

بازدیدها: 34